گه‌لی سته‌مدیده
و، بنده‌ستی
کورد! رۆژی 24/7/2007،
هه‌شتا
وچوارساڵ
تێپه‌ڕده‌بێت
به‌سه‌ر په‌یمانی
نگریسی لۆزان،
ساڵڕۆژی
دابه‌شکردنی
کوردستان! نووسینی:
سیروان
کاوسی ئۆسلۆ:
22/7/2007 پاش ئه‌وه‌ی
مسته‌فا که‌مال
(ئه‌تاترک) سه‌رۆک
و دامه‌زرێنه‌ری
رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی
ترکیا، به‌هه‌وڵی
دیپلۆماسی
و، پاڵپشتیی
رژێمی دژ به
ئازادیی یه‌کێتیی
سۆڤێت،
توانی ''په‌یمانی
سێڤر'' هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه،
له‌ڕێکه‌وتی
24/7/1923، کۆنفرانسێکی
نوێ له‌لایه‌ن
ده‌وله‌تانی
کۆلۆنیالیستی
ئینگلیز و فه‌ره‌نسا
و ئیتالیا و
رووسیا، له‌شاری
لۆزان له‌ولاتی
سویس، به‌سترا.
مه‌به‌ست له
به‌ستنی ئه‌و
کۆنفرانسه،
که به ''په‌یمانی
لۆزان'' نێوی
رؤیی،
داڕشتنه‌وه‌ی
سه‌رله‌نوێی
قه‌واره‌ی
سیاسی و
جوگرافی
رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین بوو. له‌و
رۆژه‌دا،
بڕیارێکی
نامرۆڤانه
و، دوور له‌هه‌موو
یاسا و
پرنسیپێکی
مرۆڤی و
نێونه‌ته‌وه‌یی
له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی
کورد درا و،
به‌بێ ویست و
ئاگاداریی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد، خاکی
کوردستان و،
تێکڕای
دانیشتووانه‌که‌ی
له‌نێوان
چوار رژێمی
ده‌ستکرد و
ره‌گه‌زپه‌رست
و دڕنده‌ی وه‌ک
ئێران،
عێراق،
ترکیا و
سووریا
دابه‌شکرا.
پارچه‌ی
پێنجه‌می
کوردستان که
به کوردستانی
سۆر نێوده‌برا،
که‌وته‌ژێر
ده‌ستی یه‌کێتیی
سۆڤێته‌وه.
ده‌وڵه‌ته‌کانی
کۆلۆنیالیست،
پاش داڕشتنی قه‌واره‌ی
نوێی سیاسی
له رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین، بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندیی
درێژخایه‌نیان
له‌نێوچه‌که،
ده‌ستیانکرد
به یارمه‌تیدانی
سه‌ربازی و
فرۆشتنی چه‌کوچۆڵ
و،
پشتیوانیکردنی
سیاسی و
دیپلۆماسی
له‌و
رژێمانه‌ی
کوردستانیان
به‌سه‌ردا
دابهشکردبوون.
راپه‌ڕینی
کوردان له
ساڵانی
نێوان 1918 – 1938 له
باشوور و
باکوور و رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان،
بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی
مافی زه‌وتکراوی،
له‌لایه‌ن
داگیرکه‌رانییه‌وه
به‌دڕندانه‌ترین
شێوه به‌رپه‌رچدرایه‌وه.
ده‌وڵه‌ته‌کانی
گه‌وره‌ی
کۆلۆنیالیستیش،
به نیشانه‌ی
هاودهنگیکردن
له گه‌ڵ
رژێمه‌کانی
داگیرکه‌ری
کوردستان،
راسته‌وخۆ و
ناڕاسته‌وخۆ
پشتگیریی سه‌ربازی
و
لۆجستیکییان
پێده‌کردن. پشتیوانیکردنی
رژێمی سۆڤێت
به‌سه‌رۆکایه‌تیی
ستالین له
ترکیا و،
دژایه‌تیکردنی
شۆرشه‌که‌ی
شێخ سه‌عیدی
پیران،
رووخانی مه‌مله‌که‌تی
کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تیی
شای کورستان -
شێخ مه‌حموودی
نه‌مر، به
هاوبهشێکردنی
سوپای عه‌ره‌ب و
ئینگلیز، هه‌روه‌ها
رووخانی
کۆماری
کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تیی
پێشه‌وا
قازی، له‌لایه‌ن
سوپای ئێران
و،
پشتیوانیکردنی
ئه‌مریکا و
ئینگلیز له
رژێمی حه‌مه‌ڕه‌زاشا،
چه‌ند
نموونه‌یه‌کی
ئه‌و گه‌له‌کۆمه
نێوچه‌یی و
جیهانییانه‌ن
ده‌رحه‌ق به
گه‌لی کۆیله
و بنده‌ستی
کورد، له‌دوای
به‌ستنی په‌یمانی
لۆزان ئه‌نجامدران.
رژێمه‌کانی
ده‌ستکرد و
داگیرکه‌ری
کوردستان،
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
دامه‌زرانیانه‌وه،
سیاستهتێکی
هاوبه‌شیان
به‌رامبه‌ر
به کورد
گرته‌به‌ر
و، ده‌ستیانکرد
به جێنۆسایدی
ئابووری و فه‌رهه‌نگی
و ره‌گه‌زی
و،
تاڵان‌کردنی
کانزا و به‌روبووی
کورده‌واری
و، ده‌رکردنی
کورد له‌سه‌ر
زێدی خۆی، به‌نیازی
ئه‌وه که
نه‌ته‌وه‌ی
کورد له‌نێو
زمان و نه‌ته‌وه‌ی
خۆیاندا
بتوێننه‌وه
و، نێوی
کوردستان له‌سه‌ر
نه‌خشه‌ی
جوگرافیا
بسڕنه‌وه. به‌کارهێنانی
ئه‌م پیلانه
ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه،
له‌درێژخایه‌ندا،
کاریگه‌ریی
سامناکی بۆ
کورد به‌دواوه
بوو. سنووره‌کانیان
به‌ڕووی
کورد دا توندکرد.
به ده‌یان و
سه‌تان هه‌زار،
خزم
وبنه‌ماڵه
له‌یه‌کدیی
دابڕان. له
سووریا و ترکیا،
حاشا له
بوونی کورد
وه‌ک نه‌ته‌وه
کرا. له
عێراق،
سیاسه‌تی
تواندنه‌وه
و ده‌رکردن
و، راماڵێنی
به‌رده‌وام
به‌رامبه‌ری
پێرهوکرا،
له
ئێرانیش، هه‌ر
له‌گه‌ڵ به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی
ره‌زاشا و،
دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی
ناسیۆناڵی
فارس، هه‌موو
نێوچه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان،
که بریتییه
له پارێزگه‌ی
ورمێ،
پارێزگه‌ی
سنه،
پارێزگه‌ی
کرماشان،
پارێزگه‌ی
ئیلام،
پارێزگه‌ی
لۆڕستان،
پارێزگه‌ی
به‌ختیاری
و، پارێزگه‌ی
بوویه‌ر ئه‌حمه‌د،
نێوی
کوردستان له‌سه‌ریان
لابرا و، ته‌نیا
چه‌ند شار و
شارۆچکه‌یان
نێو نا
کوردستان،
که نێوه‌نده‌که‌ی
شاری سنه‌یه
و، سنووره‌که‌ی
ده‌که‌وێته
نێوان بۆکان
و سه‌رده‌شت
و کامیارانه‌وه.
سیاسه‌تی
ئێستای
کۆماری
ئیسلامیی
ئێران به‌وێنه‌ی
رژێمه‌کانی
پێشوو، هه‌ر
پاکتاوکردنی
کورده و به‌رده‌وام
هه‌وڵیداوه،
کێشه و
داخوازیی
کورد له رۆژهه‌ڵات،
له
چوارچێوه‌ی
ئه‌و ستانه
نه‌ترازێت
که خۆیان
نێویان ناوه
کوردستان. هه‌روه‌ک
له‌سه‌رده‌می
وتووێژی
نێوان ده‌وڵه‌تی
به‌نی سه‌در –
یه‌که‌مین
سه‌رکۆماری
رژێمی
ئیسلامیی ئێران،
له‌گه‌ڵ
شاندی نوێنه‌رێتیی
گه‌لی کورد
له رۆژهه‌ڵات،
ده‌وڵه‌تی
ئێران جه‌ختی
له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌کرد، وتووێژ
سه‌باره‌ت
به‌و نێوچه‌یه
ده‌کات، که
نێوی ستانی
کوردستانه!! شایانی
باسه، به‌پێچه‌وانه‌ی
داگیرکه‌رانی
ترک و عه‌ره‌ب،
که له‌ره‌گه‌زی
ناکوردن و،
کورد و ئه‌و
دوو نه‌ته‌وه‌یه،
به‌پێی
زانستی ره‌گه‌زناسی
و
زمانناسیی،
خۆیان به ره‌گه‌زی
جیا له‌یه‌ک
ده‌زانن،
هاورهگهزبوونی
کورد و فارس
وه‌ک ره‌گه‌زی
هێندوئێرانیی،
بووه‌ته
هۆی ئه‌وه
که نه‌ته‌وه‌ی
فارسی
داگیرکه‌ر،
له‌م پێوه‌ندییه
ره‌گه‌زییه
کهڵکوهربگرێ
و، له‌پێناو
ئامانجی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی
خۆیدا به‌کاری
بێنێت.
به‌رده‌وام
پێشی له‌وه
گرتووه که
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆ
بدرێته
ناسین و، هه‌وڵده‌دا
زمانی کوردی
و نه‌ته‌وه‌ی
کورد، وه‌ک
زاراوه و،
به‌شیکی
جیانه‌کراوه
له گه‌لی
فارس و
ئێرانی
ژێرده‌سه‌ڵاتیان
بداته قه‌ڵه‌م.
ئه‌وه‌ش
وایکردووه
تا رژێمی
داگیرکه‌ری
ئێران، پتر
له داگیرکه‌رانی
دیکه‌ی
کوردستان،
بتوانێ ئه‌نفالێکی
گه‌وره‌ی فه‌رهه‌نگیی
له‌گه‌لی
کورد بدات و،
له‌زۆر
نێوچه و مه‌ڵبه‌ند
به‌شێکی زۆر
له‌نه‌ته‌وه‌ی
کورد له‌خۆیدا
بتوێنێته‌وه.
هه‌روه‌ک ئه‌وڕۆکه
ده‌بینین،
لۆڕستان و
ئیلام و به‌ختیاری
و بوویه‌ر ئه‌حمه‌د
و ستانی
بووشه‌هر،
تووشی سه‌رلێشێواویی
هاتوون و،
ئێستاکه نازانن
چین
وسه‌ر به چ
ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌یه‌کن
و، له‌ڕووی
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
زیاتر خۆیان
به‌ئێرانی
ده‌زانن تا
کورد. له
نێوچه‌کانی
سه‌رووتریش
وه‌ک سنه و مه‌هاباد
و ورمێ، هه‌ستی
کوردایه‌تی
و
ئێرانی‌بوون
تێکه‌ڵ به
یه‌ک کراون
و، بیری سه‌ربه‌خۆیی
و ده‌وڵه‌تی
کوردیی زۆر
لاوازه. ئه‌و
دیارده‌یه
له باکوور
وباشوور و
رۆژاڤاش هه‌ر
به‌و چه‌شنه‌یه
و، به زه‌قی
و به ئاشکرا
به‌رچاو ده‌که‌وێت!
داگیرکه‌رانی
کوردستان، له‌ڕووی
ئابووری وگه‌شه‌ی
پیشه‌سازییه‌وه،
به‌رده‌وام پێشیان
له ره‌وتی
گه‌شه‌سه‌ندنی
ئاسایی و
سروشتیی
گرتووه. داهاتی
نه‌وت و
کانزا و
سامانی
کوردستان،
له‌ماوه‌ی
ئه‌و هه‌شتا –
نه‌وه‌ت
ساله‌دا، که
له سه‌دان ملیارد
دۆلار تێپه‌ڕده‌کات،
سه‌رفی
پێشخستنی
پیشه‌سازی و
ئاوه‌دانکردنی
وڵاتانی
داگیرکه‌ر
کراوه و، به‌ده‌یان
و سه‌تان هه‌زار
کورد به‌هۆی
بێ‌کاری و نه‌بوونی
بژێویی، وه‌ک
هیزی کار،
روویانکردووه‌ته
شاره‌کانی
ولاتانی
داگیرکه‌ر. هه‌موو
ساڵێکیش، به‌شێکی
ئه‌و داهاته‌ی
له
کوردستان ده‌ستکه‌وتووه،
دراوه به
چه‌کوچۆڵ و،
نه‌ته‌وه‌ی
کوردی پێ له‌نێو
براوه و،
وڵاته‌که‌ی
پێ
سووتێندراوه.
به‌کورتی،
کوژرانی پتر
له ملیۆنێک
کورد له
راپه‌ڕینه‌کانی
شێخ سه‌عید و
ئێحسان
نووری پاشا و
سه‌ید ره‌زای
دێرسیم و،
راگواستنی
ملیۆن و نیوێک
کورد له
باکوور بۆ
نێوچه
ترکنشینهکان،
له‌نێوچوونی
کۆماری
خودموختاری کوردستانی
سۆر له‌لایه‌ن
دیکتاتۆری
سۆڤێت –
ستالین و، په‌رشوبڵاوکردنی
دانیشتوانه‌که‌ی
به‌نێو
کۆماره‌کانی
دیکه‌ی
سۆڤێت،
هێرشی سه‌ربازیی
بۆ سه‌ر
باشووری
کوردستان و، رووخانی
حکوومه‌تی
پاشایه‌تیی
کوردستان – به‌سه‌رۆکایه‌تیی
شای
کوردستان شێخ
مه‌حموودی
نه‌مر،
وێرانکردنی
پێنج هه‌زار
گوند له
باشووری کوردستان
و،
کیمیابارانکردنی
شار و نێوچه‌کان
و ئه‌نجامدانی
ئه‌نفاله
به‌دناوه‌کان
له‌لایه‌ن
رژێمی گۆڕ به‌گۆڕی
سه‌ددامه‌وه،
رووخانی
کۆماری
کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تیی
پێشه‌وا
قازی و،له‌سێداره‌دانی
سه‌دان
نیشتمانپه‌روه‌ر
له‌رۆژهه‌ڵات،
پاشان هاتنه‌سه‌رکاری
رژێمی کۆنه‌په‌رستی
خومه‌ینی و، ده‌رکردنی
فتوای جیهاد
له‌دژی کورد
و، هه‌موو ئه‌و
کوشت
وبڕ و
ماڵوێرانییه‌ی
له باکوور و رۆژهه‌ڵات
و، هه‌موو به‌شه‌کانی
کوردستاندا،
به‌سه‌ری
کورد هاتووه
و ئه‌مڕۆ و
داهاتوو به‌سه‌ری
دێت، هه‌رهه‌مووی
له‌سایی په‌یمانی
نگریسی
لۆزانهوهیه.
هه‌ر بۆیه،
په‌یمانی
لۆزان، سه‌رچاوه‌ی
هه‌موو بێبه‌ختی
و نه‌هامه‌تی
و ماڵوێرانی
و دواکه‌وتنی
کورده له
کاروانی سه‌رفرازی و پێشکه‌وتن. کورد
چۆن لۆزان ده‌ناسێ
و، به چ
شێوه‌یه‌ک
یادی لۆزان
ده‌کاته‌وه! خوێنه‌ره‌وه‌ی
بنده‌ستی
کورد! مانگی
جۆزه‌ردانی
ئه‌مساڵ،
پێماننایه
ههشتاوچوارهمین
ساڵی کۆیله‌تی
و بنده‌ستییه‌وه.
هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی
کۆتایی جه‌نگی
جیهانیی یه‌که‌م
و، قۆناخی جه‌نگی
سارد، تا هه‌ره‌سهێنانی
یه‌کێتیی
سۆڤێت له‌ساڵانی
کۆتایی سه‌ده‌ی
بیسته‌م و،
تێپه‌ڕبوونی
ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی
دووایی له
هه‌زاره‌ی
سێیه‌می
زاین، به‌سه‌دان
نه‌ته‌وه،
له‌هه‌ل و ده‌رفه‌تی
تایبه‌تی
مێژوویی هه‌ڵکه‌وت
بۆیان،
سوودیان وه‌رگرت
و، خۆیان
خسته ریزی
کاروانی گه‌لانی
ئازاد و سه‌رفرازه‌وه.
به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی
کورد، سه‌ره‌رای
به‌رپاکردنی
چه‌ندین
راپه‌ڕین و
شۆرشی
خوێناوی و،
پڕکاره‌سات،
نه‌ته‌نێ به
کۆیله‌تی
ماوه‌ته‌وه
و رووی
ئازادی نه‌بینیوه،
به‌ڵکو هێشتا
هیچ ئاسۆیه‌کی
رۆنی لێ دیار
نییه و، چاره‌نووس
و داهاتووی،
وه‌ک
رابوردوو لێڵ
و تاریکه. هه‌روه‌ک
پێشتر
ئاماژه‌مان
کردپێی، ئه‌نجامه‌کانی
په‌یمانی
نگریسی
لۆزان، که له‌لایه‌ن
وڵاتانی گه‌وره‌ی
کۆلۆنیالیستی
جیهانییه‌وه
بڕیاری له‌سه‌ر
درا، گه‌وره‌ترین
سته‌می
مێژوویی بوو
ده‌رحه‌ق به
نه‌ته‌وه‌ی
کورد کرا، هاوکات ئه‌و
راستییه‌ش
باشده‌زانین
که له سه‌ت
ساڵی
رابووردوودا،
هه‌ر به‌ته‌نێ
کورد، کۆت و
زنجیری
کۆیله‌تی نه‌خرایه
ملی، به‌ڵکو
به‌ده‌یان
نه‌ته‌وه‌ی
گه‌وره و
بچووکی دیکه‌ش،
نیشتمانه‌که‌یان
کۆلۆنی و
ژێرده‌ستی
داگیرکه‌ران
بوو، به‌ڵام
ئه‌و گه‌ل ونه‌ته‌وانه،
چۆن
توانییان
خۆیان رزگار
بکه‌ن و، هۆی
چی بووه
تاکو ئه‌مڕۆ،
کورد نه‌یتوانیوه
خۆی و
نیشتمانه‌که‌ی
له‌ژێر چه‌پۆکی
داگیرکه‌رانی
دڕنده،
رزگار بکات؟! سه‌باره‌ت
به هۆکاره‌کانی
رزگارنه‌بوونی
کورد، ژماره‌یه‌ک
له لێکۆڵه‌وه‌ران
و، نووسه‌رانی
کورد، راوبۆچوونی
خۆیان له‌م
باره‌وه
نووسیوه،
به‌ڵام زۆربه‌ی
نیشتمانپه‌روه‌ران
و، رۆناکبیرانی
خاوه‌ن هزری
نه‌ته‌وه‌یی،
له‌سه‌ر ئه‌و
خاله کۆک و
هاوبه‌شن،
جگه له‌ئالیی
ده‌ره‌کیی،هه‌روه‌ها
لایه‌نی
سیاسیی نێوخۆی
کوردیش،
هۆکارێکی سه‌ره‌کی
و بنه‌ڕه‌تیی
بووه، له
په‌کخستنی
بیری پیرۆزی
رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان. له‌سه‌روبه‌ندی
کۆتایی جه‌نگی
جیهانیی
دووه‌م، که
ده‌توانین
به قۆناخی
کۆتایی سه‌رکرده‌ی
کلاسیکی
کورد
نێوناسی بکه‌ین،
به‌ره به‌ره
حیزب و
رێکخراوه‌ی
سیاسیی، له له‌لایه‌ن
ژماره‌یه‌ک
له چینی
خوێنده‌واری
هورده‌بۆرژوای
کورده‌واریی،
به‌هاندان وده‌ستێوه‌ردانی
حیزب و پارته‌کانی
کۆمۆنیستی
ئێران و
ترکیا
و سووریا و
عێراق، له‌کوردستان
پێکهاتن، که
ئه‌م پارته کۆمۆنیست
و شیووعییانهش،
سه‌رزاره‌کیی
کۆمۆنیست و
ئازادیخواز
و، به‌کرده‌وه
و نێوه‌رۆک،
ره‌گه‌زپه‌رست
و دژ به
ئازادی و
رزگاریی گه‌لی
کورد بوون. له‌گه‌ڵ
دامه‌زراندنی
حیزب و
رێکخراوه‌ی
سیاسی له
کوردستان،
به‌ره به‌ره،
ده‌ستکرا به
دژایه‌تیکردنی
بیری ئازادی
و سه‌ربه‌خۆیی
کورد - به‌نێوی
برایه‌تیی
گه‌لان و،
مافی زه‌حمتکێش
و سه‌روه‌ریی
پڕۆلیتاریا. خه‌باتی
گه‌لی کورد
له هه‌ر
پارچه‌یه‌ک،
راسته‌وخۆ
گرێدرا به
چوارچێوه‌ی
جوگرافیای
سیاسیی
رژێمه
داگیرکهرهکهوه.
ئه‌وجا به‌لاساییکردنه‌وه
له شێوه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رێتیی
ولاتی پان
وبه‌رینی یه‌کێتیی
سۆڤێت،
درۆشمی ''ئۆتۆنۆمی
بۆ کوردستان''
و سوسیالیزم
و، رژێمی
کۆمۆنیستیی،
له‌چوارچێوه‌ی
وڵاتانی
داگیرکه‌ر
به‌رزکرایه‌وه.
به‌م شێوه‌یه،
سه‌رکرده‌یه‌تیی
رێکخراوه
کوردییه‌کان،
رهوایهتییاندا
به
جوگرافیای
ولاتانی
داگیرکه‌ر
و، خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌ی
کوردیان له
هه‌ر به‌شه‌ی،
کرد به کێشه
و باسێکی
نێوخۆیی ئه‌و
ولاتانه‌ی
کوردستان به‌سه‌ریاندا
دابه‌شکرابوو.
ئه‌وجا رێ له‌به‌رده‌م
هاوکاریکردنی
نێزیکوتوندوتۆڵ
له‌گه‌ڵ
داگیرکه‌ران
کرایه‌وه و،
پێوه‌ندیگرتن
به داگیرکه‌رانی
کوردستانه‌وه،
بوو به
ستراتیژ وچاوکانیی
وه‌رگرتنی
یارمه‌رتی
دارایی و چه‌کوچۆڵ،
به‌بیانووی
ئه‌وه‌وه
سوود له‌ناکۆکیی
نێوان
داگیرکه‌ران
وه‌رده‌گرن
و، گوشار ده‌خه‌نه
سه‌ر
داگیرکه‌ری
به‌شه‌که‌ی
دیکه، به‌نیازی
وه‌رگرتنی
مافی فه‌رهه‌نگی
و، داوای به‌ڕه‌سمیناسینی
حیزبه‌که‌یان.
پێڕه‌وکردنی
ئه‌م شێوه
خه‌بات و
سیاسه‌تکردنه،
له‌ره‌وتی
خۆیدا، به‌رژه‌وه‌ندیی
ئابووری و،
پله‌وپایه‌ی
حیزبی و، بیری
ته‌سکی
حیزبایه‌تی
و،
پاوانخوازی
و، نێوچه‌گه‌رێتیی،
کرد به
کولتووری
زاڵ به‌سه‌ر
حیزبه‌کاندا.
ئاشکرایه،
داگیرکه‌رانیش،
پاش ئه‌وه‌ی
به‌ته‌واوه‌تیی
ئه‌م
حیزبانه‌یان
وابه‌سته‌ی
خۆیان ده‌کرد،
ئه‌وجا له
پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆیاندا به‌کاریان
ده‌هێنان و،
به‌گژ حیزب و رێکخراوه‌ی
دیکه و،
بزاڤی پارچه‌ی
دیکه‌ی
کوردیاندا
ده‌دان و،
کاتێکێش
پێویستیان
پێیان نه‌ده‌ما،
ههڵیاندهوهشاندنهوه،
یان به‌هاوبه‌شیی
له‌گه‌ڵ
داگیرکه‌ری
به‌شێکی
دیکه‌ی
کوردستان،
په‌لاماری هێزی
پێشمه‌رگه
و، بنکه و
باره‌گه‌یان
ده‌دان و، په‌رته‌وازه‌یان
ده‌کردن و،
به‌ده‌یان و
سه‌تان گوند
و کێڵگه ومه‌زرای
خه‌ڵکی بێده‌ره‌تان
و رهشوڕووتیش،
به ئاگری
بۆمبا و چه‌کی
قورس وێران و
کاول ده‌کران
و، ژماره‌یه‌کی
زۆریش به‌ره‌وڕووی
کوشتن و گرتن
و دارکاری و،
دوورخستنه‌وه
له‌سه‌ر زێد
و نیشتمانه‌که‌یان
ده‌بوونه‌وه.
خه‌باتی
سیاسیی ئه‌م
حیزب و
رێکخراوانهمان،
ساڵانی ساڵ
به‌م چه‌شنه
درێژه‌ی
کێشا، ئه‌وڕۆکه‌ش،
سه‌ره‌رای
سه‌رهه‌ڵدانی
گه‌وره و
گۆرانکاریی
گرنگ له‌نێوچه‌که
و له‌جیهان، سه‌ره‌رای
سه‌رهه‌ڵدانی
دنیای یه‌کجه‌مسه‌ری
و، رووخانی
رژێمی
داگیرکه‌ری
سه‌ددام و،
له‌شکرکێشیی
رۆژاڤا بۆ
نێوچه‌که و،
گوشاری به‌ربلاو
بۆ سه‌ر
داگیرکه‌رانی
ئێران و
سووریا، به‌ڵام
بۆ کورد وکێشه‌که‌ی
هیچ نه‌گۆراوه.
کورد، پاش رووخانی
رژێمی به‌عسی
عێراق، نه‌ته‌نیا
نه‌یتوانی
به‌ره‌و
رزگاریی یه‌کجاری
و دامه‌زراندنی
ده‌وله‌تێکی
کوردیی سه‌ربه‌خۆ
هه‌نگاوبنێت،
به‌ڵکو،زۆر
سووک و
هاسان، ئه‌و
نیوچه
ئازادی و سهربهخۆییهشی
له‌ده‌ستدا
که بۆ ماوه‌ی
14 ساڵ، به
پشتگیریی
کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
هه‌یبوو. بێگومان،
هه‌ر
گۆرانێکی
سیاسی له‌وڵاتانی
دیکه‌ی
داگیرکه‌ری
کوردستان
رووبدات، گه‌لی
کورد له‌و به‌شانه‌ش،
هه‌ر به‌شێوه‌ی
باشووری
کوردستان
کارده‌کا و،
ناتوانێت،
به‌ره‌و
رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی وبهختهوهریی
ههنگاوههڵبگرێت.
هۆکاری
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه که
پاش نێزیک به
سه‌ت ساڵ خه‌بات
و
قوربانیدانی
به‌رده‌وام،
هێشتا
ستراتیژی
سیاسی ونهتهوهییمان
نییه. سه‌رکرده‌یه‌تیی
حیزبه‌کان،
به‌رده‌وام
ستراتیژ و
ئامانجی نه‌ته‌وه‌ییان،
کردووه به
قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی
و ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان و
حیزبه‌کانیان.
ئه‌مه له‌لایه‌ک،
له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه،
ئاستی
هۆشیاریی
سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی
گه‌لی کورد
له‌ئاستێکی
زۆر نزمدایه
و، هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته
ئه‌و راده‌یه
که بتوانێت
به‌رژه‌وه‌ندیی
سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی
خۆی بناسێت.
هه‌روه‌ک پاش
رووخانی
رژێمی سه‌ددام،
له‌لایه‌ن
سه‌رکرده‌یه‌تیی
حیزبه‌کانییه‌وه
کڵاوی چووه
سه‌ر و، له
هه‌ڵبژاردنێکدا
به‌شداریی
کرد، که جارێکی
دیکه بوو به
هۆی کۆیله‌کردنی
خۆی و، بهدهسهلاتگهیاندنی
چه‌ند که‌سێک
له سه‌رکرده‌یه‌تیی
حیزبه‌کانی.
ئێستاش،
چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌یه،
ده‌وله‌تی
عه‌ره‌بی
هێشتا بێدهسهلاتی
عێراق، که‌رکووکی
پێبداته‌وه
و، براگه‌وره‌یه‌کی
باش بێت و، له‌ناردنی
بووجه و داهاتی
نه‌وت، درۆی
له‌گه‌ڵدا
نه‌کات!!! به‌کورتی،
هیچ
گه‌لێک له
دنیا نه‌بووه
و نییه، به‌وێنه‌ی
کورد، کاره‌ساته‌کانی
به‌سه‌ری
دێن و، بکوژانی
گه‌وره و
خوێنڕێژی له‌بیر
بباته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه
هیچ کات نه‌یتوانیوه
وانه و ئه‌زموون
له شکست و نه‌هامه‌تییه‌کانی
وه‌ربگرێت.
ده‌بوو هه‌ر
له‌ده‌یان
ساڵ به‌ر له‌ئێستاوه،
هه‌موو
ساڵێک و، له‌مانگی
جۆزه‌رداندا،
به‌مه‌به‌ستی
شه‌رمه‌زارکردنی
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی
له دابه‌شکردنی
کوردستاندا
ده‌ستیان هه‌بووه،
خۆپێشاندانی
چه‌ند ملیۆنی
له نێوخۆ و
له‌ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان رێکبخرایه
و، داوا له
کۆمه‌ڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی
بکرایه، تا
پشتگیریی
کورد بۆ گه‌یشتن
به سه‌ربه‌خۆیی
بکه‌ن. ده‌بوو
پارتی و
رێکخراوه‌کانی
کوردستان،
پاش ئه‌و هه‌موو
تاقیکارییه
سه‌رنه‌که‌وتووانه‌ی
رابوردوویان،
وازیان له
رێخستنی
فشهکوردایهتی
درۆزنانه
و، ته‌فره‌دانی
کورد
بهێنایه و،
چیدی چاره‌نووسی
کوردیان
گڕینهدایه
به وڵاتانی
داگیرکه‌ره‌وه
و، یه‌کگرتووانه،
په‌یمانی
نگریسی
لۆزانیان له‌قاو
بدایه و، به
ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان،
داوای
رفراندۆمیان
بۆ کوردستان
بکردایه. ده‌بوو
نووسه‌ران
و،
رۆناکبیرانی
کورد، به‌نووسراوه
و، به سه‌مینار،
گوشاریان
بخستایه‌ته
سه‌ر حیزبه‌کان،
که واز له
درۆشم و به‌رنامه‌ی
نانه‌ته‌وه‌ییانه
بهێنن و، درۆشمی
سه‌ربه‌خۆیی
بۆ
کوردستان،
بکه‌ن به به‌رنامه‌ی
خه‌باتی
سیاسی و رێکخراوه‌ییان،
به‌ڵام مخابن،
ئه‌و
حیزبانه‌ی
که سه‌رقاڵی
شه‌ڕ و
ناکۆینانهوهی
ده‌سه‌ڵاتن،
سه‌رقالی کۆتله
و کۆتله‌بازی
و دزی
وتاڵانکردنی
سامان وبووجهی
خه‌ڵکی ره‌شوڕووتی
کوردستانن،
که‌ی لێیان
راده‌بینرێ
کار و خه‌باتی
وا گه‌وره
بکه‌ن؟ ئه‌و
نووسه‌ر و به‌نێو
رۆناکبیرانهی
که زۆربه‌یان
بوونه‌ته
مووچه‌خۆر و
زوڕناژه‌نی
حیزبه‌کان،
له‌کوێ ده‌توانن
واز له پاره
و سات و کاتی خواردنه‌وه
و
رابواردنیان
بهێنن، ئه‌وجا
گه‌لێک بهشایی
و هه‌ڵپه‌ڕکێی
هه‌ڵبژاردنی
وڵاتی
داگیرکه‌ر
و، ساڵیادی
له‌دایکبوونی
حیزبه‌کانییه‌وه
سه‌رقاڵ
بکرێت، له‌کوێ
کات و ده‌رفه‌تی
بۆ ده‌مێنێته‌وه
بیرێک له
لۆزان و،
ئاکامه‌کانی
و، نه‌هامه‌تییه‌کانی
بکاته‌وه....! کۆیله‌تی
تێکه‌ڵ به
خوێن
وکولتوورمان
بووه. هێشتا
زۆرمان ماوه
له‌و
تاریکستانه
خۆ ده‌رباز
بکه‌ین که
داگیرکه‌ران
و زوڕناژه‌نه
ره‌نگاوڕه‌نگه‌کانیان
بۆیان
سازکردووین.
بنده‌ستی و
کۆیله‌تیمان
هێنده‌ی
خایاندووه
که له‌گه‌ڵی
راهاتووین،
له‌به‌ر ئه‌وه
به‌پێویستی
نازانین
هیچ هه‌وڵ و تێکۆشینیك
بۆ
رزگاربوونمان
ئه‌نجام بده‌ین.
..... له‌کۆتاییدا،
نووسینه‌که‌م،
به‌م دوو
کۆپله له‌شیعری
هه‌ڵبه‌ستڤان
و نیشتمانپه‌روه‌ری
گه‌له‌که‌مان
(عه‌بدوڵلا
په‌شێو)
کۆتایی
پێ‌دێنم. به‌هیوای
گه‌یشتن به‌و
رۆژه‌ی که
کوردستان به‌یه‌کجاریی
رزگاری بێ و،
نه‌ته‌وه‌ی
کوردیش هه‌موو
ساڵێک، نه‌فره‌ت
له په‌یمانی
لۆزان و، سه‌رده‌می
بنده‌ستبوونی
خۆی بکات و،
وه‌ک میلله‌تان،
له ئازادی و
به‌خته‌وه‌ریی
ته‌واودا
بژیت و، هه‌موو
ساڵێک جێژنی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان،
به‌گوێی
دنیا بگه‌یه‌نێت!
سه‌دان
ساڵه له‌وێرانه
ماڵی خۆمدا، کتکه
کۆره‌ی گۆشه‌ی
متبه‌قی
سوڵتانم. سه‌دان
ساڵه، حه‌وشوبه‌ره‌ی
خۆم واڵایه
و له‌به‌ر
ده‌رگه‌ی
دزانی خۆم
پاسه‌وانم. ........................ سه‌دان
ساڵه، وه‌کوو
چنگێک دانه‌وێڵه، ئاشی
مێژوو فڕێی
داوم. هه‌ر
چوار ده‌ورم
شارۆچکه‌یه
و مێرووله
ده‌میان تێ
ناوم. |
..................