خۆپیشاندان بۆ ئاشتی له‌ پارێزگه‌ی بێرگن (نۆروێژ!)

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ 27-10-2007 کاژێر 12:00 له‌ شاری بێرگن خۆپێشاندانێک ڕێکخرا له‌ لای (به‌رده‌ شینه‌که) ‌ی سه‌نته‌ر به‌ به‌شداری خه‌ڵکانی کوردو نه‌روێژی که‌ نزیکه‌ی 150 که‌سێک بوون

له‌گه‌ل ئه‌وانه‌شدا نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان  کاک به‌رزان ئاماده‌ بوو .

خۆپێشاندانه‌که‌ له‌لایه‌ن شیلان شۆڕش به‌ڕێوه‌برا هوتافیش له‌لایه‌ن TORLEIF SARBA PARTY IS 

سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌که‌ به‌ وتارێک له‌لایه‌ن شیلان شۆڕش ده‌ستیپێکرد و‌ تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌کرد که‌ ئیمڕۆ  14 ڕێکخراو و حیزبی  کوردی و نه‌روێژی له‌ ژێر ئاڵای کوردستان کۆبوینه‌ته‌وه‌ به‌ ئامانجی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ هێرشی تورکیا بۆسه‌ر کوردستان. جا هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بێ، باشور یان باکوور. شیلان پێیداگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خۆپێشاندانه‌ بۆ یه‌ک حیزب نییه‌ به‌ڵکو بۆ هه‌موو گه‌لی کورده‌ له‌هه‌ر چوار پارچه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ئێمه‌ ده‌بێ ڕێز له‌ ڕای جیاواز بگرین  و هه‌موومان یه‌ک بین به‌رامبه‌ر دوژمن. ده‌بێ کورد به‌ڕه‌خنه ‌و دیموکراتی بناخه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واریی بنیات بنێن، نه‌ک گروپێک بکرێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌به‌ر ئاڵایه‌ک، یان وێنه‌یه‌ک. ده‌بێ ڕێزی پیرۆزییه‌کانی یه‌ک بگرین. ئه‌مڕۆ هه‌موو وه‌ک کود کۆبوینه‌وه‌. هه‌روه‌ها وتیشی داواکاری ئێمه‌ له‌ حکومه‌تی نه‌روێژ ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی  نه‌روێژ باڵوێژی تورکیا بانگهێشت بکات و گوشاری بخاته‌ سه‌ر که‌ هێرش نه‌کاته‌ سه‌ر سه‌ر کورد و، دان به‌ مافی ڕه‌وای کردا بنێت و مافه‌کانی یاسی و نه‌ه‌توه‌یی و فه‌رهه‌نگیی گه‌لی کورد به‌ڕه‌سمی بناسێت.

 پاشان ODDNY MELIJETEIG سه‌رۆکی گروپی ئه‌ندامانی شاره‌وانی پارتی سۆسیالیستی چه‌پ  وتاره‌کی پێشکه‌شکرد و، پێی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داگرت که‌ کورد ئازار ئه‌درێت له‌ تورکیادا، به‌تایبه‌تی ژن مافی به‌ ئاشکرا پێشێل ده‌کرێ و، ده‌ستدرێژیی ده‌کرێته‌سه‌ر. کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ ده‌چه‌وسێته‌وه‌ و ناتوانێ زمانی خۆی به‌کار بێنێ و خاوه‌نی هیچ مافێکی نییه‌. هه‌روه‌ها گوتیشی، ده‌زانین ژنی کورد له‌ باشووری کوردستان ژیانی زۆر خراپه‌،‌ ئێمه‌ وه‌ک حیزبی نێو حکومه‌تی نه‌روێژی و ده‌سه‌ڵاتدار په‌یمان ده‌ده‌ین که‌ هه‌موو هێزێک به‌کار بهێنین بۆ وه‌ستانی تورکیا.

دواتر وتارێک له‌لایه‌ن  ASTRID OLSEN  نوێنه‌ری پارتی سور پێشکێشکرا ئه‌و‌یش گوتی که‌ پشتگیری خه‌ڵکی کورد ده‌که‌ن.  کوردستان زیاد له‌ 90 ساڵه‌ داگیر کراوه.  خاتوو ASTRID گوتی:  گه‌ریلای کورد نه‌ تۆپی هه‌یه نه‌ته‌یاره، ده‌بێ به‌پێ بڕۆن، چه‌نده‌های رۆژ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ سنوری تورکیا  به‌ڵام ئه‌وان له‌هه‌موو شوێنێک هه‌ن ئه‌وان چه‌نده‌ها ملیۆنن ئه‌وه‌ش خه‌ڵکی کورده‌. تورکیا ئه‌گه‌ر بیه‌وێ هێرش بکات ئه‌وا دڵنیا بن خه‌ڵکی کورد پارێزگاری خۆی ده‌کات به‌رپه‌رچیان ده‌داته‌وه‌ .

ئێمه‌ داواکارین که‌ حکومه‌تی نه‌روێژ گوشاری زۆربخاته‌ سه‌ر تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی هێرش  نه‌کات و کورد به‌ مافی خۆی بگات.

له‌ پاشان وتاری SIMEN  willghos سه‌رۆکی گه‌نجانی  سۆسیالیستی چه‌پ له‌  hordaland ئه‌ویش وتی:  که‌ ئێمه‌ لێره‌دا وه‌ستاوین،  تورکیا خۆی ئاماده‌ کردووه‌ بۆ هێرش USA  NATO W EU پشتی تورکیایان گرت چۆنکه‌‌ که‌سیان هاوڕێی  کورد نین، بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌.  هه‌روه‌ها داوای کرد که‌ حکوومه‌تی نه‌روێژ داوای مافی چاره‌ی خۆنوسین بکات بۆ کورد له‌ تورکیا. شایانی باسه‌، SIMEN  به‌ناوی  سۆسیالیستی چه‌پ و گه‌نجانی چه‌پ ئه‌م داوایه‌ی کرد .

له‌ کۆتاییدا وتاری نوێنه‌ری حزبی شیوعی عراق له‌لایه‌ن کاک یۆسف خوێندرایه‌وه‌  ئه‌ویش ناڕه‌زایی ده‌ربڕی وه‌ک ئه‌وانی تر.

شایه‌نی باسه‌ 2 ڕۆژنامه‌ی نه‌رویجی BA W BT له‌وێ ئاماده‌ بوون  له‌گه‌ڵ  NERWIJ TV

خۆپیشاندانه‌که‌ به‌ هوتافی

بژی کوردو کوردستان

ئازادی بۆکوردستان

به‌ڵی بۆ ئاشتی نا بۆ جه‌نگ کۆتایی هات

 

شیلان شۆڕش

سه‌رۆکی  ڕیکخراوی دیموکرات و ژنانی کورد له‌ نه‌روێژ