چاک به‌فه‌رمی
سکاڵای خۆی
دژ به تاڵه‌بانی
و هاشمی له
دادگا تۆمار
کرد ناوه‌نده‌که‌مان،
ناوه‌ندی
چاک له
ڕێککه‌وتی 20-11-2007 دا له
لقی هه‌ولێری
دادگای
باڵای
تاوانه‌کان،
به فه‌رمی
سکاڵای خۆی
له‌سه‌ر سه‌رۆک
کۆماری
عێراق جه‌لال
حیسامه‌دین
تاڵه‌بانی و
جێگری سه‌رۆک
کۆمار تاریق
هاشمی تۆمار
کرد، به‌رامبه‌ر
به‌و دهستێورهدانه
سیاسیه‌ی
ناوبراوان
له دادگا ده‌یکه‌ن
که به‌تایبه‌تی
مه‌به‌ستیانه
سزای په‌سندکراوی
دادگا سه‌باره‌ت
به سزای گه‌وره
تاوانباری
تاوانی ئه‌نفال
سولتان هاشم
سوک بکه‌ن یا
بهتاڵیکهنهوه. له
کاتێکدا ئه‌و
دوو که‌سایه‌تییه
سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداره
هه‌وڵی
ئازادکردن و
سوکردنی گه‌وره
تاوانباری
ژینۆسایدی
ئه‌نفال ده‌ده‌ن،
ئێمه وه‌ک
ڕێکخراوێکی
داکۆکیکار
له
قوربانیانی
ژینۆسایدی
کورد، ئه‌م
هه‌نگاوه
قانونییه
به ماف و ئه‌رکی
خۆمان ده‌زانین.
هیوادارین
دادگا ئه‌و
سکاڵایه به
گرنگ وه‌ربگرێت
و بتوانێ
ڕێچکه‌ی
قانونی
گونجاو بۆ به‌دوداچوون
و لێپێچانه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌م
بابه‌ته
بگرێته به‌ر
و به‌ربه‌سته
ناقانونیهکانی
به‌رده‌م
جێبه‌جێکردنی
سزای
بڕیاردراو
نههێهێڵێت. ناوه‌ندی
چاک 22-11-2007 |