به ناوی
کوردستانی
گه‌وره . ح. س. سۆران تاران – 12/8/ 2707 ال + ال + ال ... یا کلک
درێژ ؟؟؟ کاتێک که
بۆ
دیتنی
کابه‌ی پیرۆزی باشووری
کوردستانی خۆشه‌ویست ،
رێت
ده‌که‌وێته
به‌شی وڵاتی
ساوی هه‌شتا ساڵه‌ی به
ناو ئێڕاق
، وا هه‌ست ده‌که‌ی
، که تا بینه
قاقه ، له زه‌لکاوی
قووڵی پێشکوی Prefix (ال)
دا ، چه‌قیوی . دیاره
ئه‌ز له
باری زمان و
زمان ناسیه‌وه ،
کارێکم
به‌سه‌ر ئه‌و کشه‌یه‌وه
نیه و زۆر
زمانی
جیهان،
پشکۆی
(تاریفی ناویان
) هه‌یه . به‌ڵام ، ره‌نگه
بڕێک
له عاره‌به‌کان پێیان وایه ئه‌گه‌ر بۆ وێنه بلێن ( ئێڕاق =
عراق ) و
پێشکۆی (ال)
ی له‌پێشه‌وه نه‌بێ ،
جیهان کاول ده‌بێ
، ده‌بێته
وڵاتێکی نا عاره‌ب و
لێیان ده‌سه‌نن
– هه‌ر
وه‌ک
کوردستان له
ئێمه سه‌ندراوه . گه‌لۆ ! زۆر سه‌یره
، بو وێنه له‌سه‌ر ته‌واوی
پلاکی
ماشێن ( سه‌ییاره)
کان و زۆر شتی
دی ،
نووسراوه (
العراق !!!)- بۆ ده‌رمان
پلاکی
بێ ( ال )
نابینی
. که وابێ
، بو وێنه ده‌بێ
له‌سه‌ر ته‌واوی پلاکی
سه‌ییاره‌کانی
بڕیتانیاش
بنووسن
( The England ) . یا ئێمه
مانان به
وڵاتی
کوردستانی
ده‌ڵه‌مه ،
که هه‌زار ته‌شقه‌ڵه
، ده‌ببه ،
ده‌گه‌شه ،
بوختان و
گزه‌ی له‌سه‌ره
و ده‌یان هه‌قداری بێ هه‌قی
شه‌ڕ فرۆشی هه‌یه
، هه‌ر
له‌په‌ستا بڵێین ( کوردستانه‌که
!!! ) ، چون
پێشکۆی ( ال)، له زمانی
عاره‌بی دا ،
هه‌ر هه‌مان
مانای پاشکۆی
کوردی ( که ) ده‌دا
. کامه (
العراق ؟) . له
باتی ئه‌و گشته
پێشکو ( ال) ه
نا پێویسته
، پاشکۆی
پێویست و فه‌ڕ‌می
( فێدێڕال ) به
وشه‌ی
ئێڕاقه‌وه
بنووسێنن ،
که ده‌بێته
( ئێڕاقی
فێدێڕال ). به‌ڵام
به داخه‌وه
، زۆر له
خوشک و برا
عاره‌به‌کان
، هێنده
له وشه‌ی
فێدێڕال ، وه‌ڕه‌سن و قینیان
دێ ، که
مه‌لا
نه‌سره‌ددین ( مه‌لای
مه‌زبووره )
، هێنده له وشه‌ی
پشیله
نه‌ده‌ترساوه
و قینی نه‌هاتوه
. ده‌ڵێن
مه‌لای مه‌زبووره ده‌یوت : قه‌زاتان
له مه‌لا
که‌وێ ، قه‌ت
مه‌ڵێن
پشیله ، دڵم ده‌تۆقێ . هه‌ر بڵێن (کلک درێژ !!!)
. |