به ناوی
کوردستانی
گه‌وره . ح. س. سۆران تاران – 8/8/ 2707 به‌کار
بردنی
مانگه عاره‌بیه‌کان
هه‌ڵه‌یه!!!
(کورت و
ورد) قوربان گیان وه‌ک ما‌مه خه‌مه
، سه‌دان
ناته‌یاری زله و
چکۆله‌مان هه‌یه
: دڵه‌خورپێی
رامیاری ،
دڵه‌راوکێی فه‌رهه‌نگی ، کێشه‌ی زمانه‌وانی و زۆر په‌ژاره
، خه‌فه‌ت و
بیرۆکه‌ی دیکه
، که به
پێچه‌وانه‌ی یاسای ژماره‌وانی
(
ریازی )
، هه‌تا به که‌وچکی ئه‌ندێشه
، له
گۆلی ئه‌م ناته‌باییانه
، شت هه‌ڵ ده‌گوێزی،
هه‌ست ده‌که‌ی
زۆرتری تێدا ماوه !!! ئه‌گه‌ر
باسیشیان ئه‌که‌ین
، زمانمان ده‌سووتێ
و ئه‌گه‌ر
خۆشیان لێ گێل ده‌که‌ین
، مێشکی
ئێسقانمان . به‌ڵام هه‌ر چۆن بێ ،
زمان
سووتان ( یا سووتاندن)
، باشتره له‌وه‌ی
دی . وتووشیان زمانی سوور ، سه‌ری سه‌وز ده‌دا
به‌با . ئه‌ز زۆرم پێ
هه‌ڵه‌یه
، کاتێک
بۆخۆمان
زمانمان هه‌یه
، ناوی
زۆر
شیاو و
جوانی
کوردیشمان بۆ
مانگه‌کان
هه‌یه ، هێشتا له
باشووری
کوردستان ، که خاوه‌نی
ده‌ڵه‌مه بڕیاریشن
، هه‌ر
ناوی عاره‌بی
، تورکی و رۆمی ، بۆ
مانگه‌کان به‌کارده‌به‌ن
!!! چوار به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی
کوردستان ،
جارێ با
له‌ولاوه بوێستێ
. حه‌یف
نیه له
باتی ئه‌م
مانگه
پڕواتا و ره‌سه‌نه
کوردیانه ،
ئه‌و
مانگانه‌ی
خواره‌وه
به‌کار به‌رین ، که که‌م
کورد ده‌زانێ
یانی چی
: ناوی مانگه کوردیه‌کان
: خاکه
لێوه ،
گوڵان (
با‌نه‌مه‌ڕ )
، جۆزه‌ردان
، پووشپه‌ڕ ،
گالاوێژ ، خه‌رمانان
، ره‌زبه‌ر ،
گه‌ڵارێزان ( خه‌زه‌ڵوه‌ر)
، سه‌رماوه‌ز
، به‌فرانبار ، رێبه‌ندان و
ره‌شه‌مه . ئه‌مه‌ش
لزگه‌ی ناوی
مانگه
بیانیه‌کان .
وه‌ڵاممان
چییه؟ |