بۆ
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
نۆروێژ سوپای
ئێران و
تورکیه ماوه‌ی
چه‌ند
مانگێک ده‌بێت
خه‌ریکی
جێبه‌جێکردنی
ئۆپه‌راسیۆنی
سه‌ربازین
له نێوچه
سنووریه‌کانی
عێراق. ئه‌م
هێرش و په‌لامارانه
زیانی ماڵیی
زۆری به خه‌ڵکی
ئاواییهکانیی
سه‌رسنوور،
به‌تایبه‌تیی
دانیشتوانی
گونده‌کانی
باشوری
کوردستان گه‌یاندووه. لێدوانه‌کانی
سه‌رۆک وه‌زیری
تورکیا، ته‌یب
ئه‌ردوغان
و، بڕیاری په‌رله‌مانی
تورکیا، پیلانی ئه‌م
ده‌وڵه‌ته
به‌ئاشکرا
ده‌رده‌خه‌ن
که نیازی
وایه هێرشێکی
به‌رفراوانی
سه‌ربازیی
بۆسه‌ر نێوچه
کوردنشینه‌کانی
عێراق ده‌ستپێبکات.
جم و جۆڵی هه‌رده‌م
ڕولهزیادبوونی
سوپای تورکیا
له پارێزگه‌ی
سیرناک، ئه‌وه
چاوه‌ڕوان
ده‌کرێت که سوپای
تورکیا ئوپهراسیونێکی
گه‌وره، به
پشتگیریی
هێزی
ئاسمانیی بۆ
سه‌ر وڵاتی دراوسێی
خۆی ئه‌نجام
بدات. ئه‌گه‌ر
ئه‌م دۆخه
ڕووبدات، ده‌بێته
هۆی پێکهێنانیی
زیانێکیی گه‌وره
بۆ دانیشتووانی
سنووره‌کانیی
هه‌ردووک لا
که کوردن و،
ئاکامه‌کانی
زیانباریشی
قه‌ره‌بوو
ناکرێته‌وه.
ئێمه وه‌بیرتان
ده‌هێنینه‌وه
که سه‌رۆکی
پارتیی
دیموکراتی کوردستان،
ڕێزدار مه‌سعود
بارزانی،
پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
به ڕۆژنامه‌یه‌کی
ئاڵمانی
ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر سوپای
تورکیا
بێته سنوور
ببه‌زێنێ و،
هێرش بکاته
سه‌ر
باشووری
کورستان، ئه‌وا
ئه‌م شوێنه ده‌بێت
به
گۆڕستانی
سوپای تورکیا". ئێمه
داوا له ده‌وڵه‌تی
نۆروێژ ده‌که‌ین
بانگهێشتی
باڵوێزی
تورکیا بۆ
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه
بکات و،
خوازیاری ئه‌وه
بێت که
تورکیا وه‌ک
ئه‌ندامی
ڕێکخراوی
ناتۆ، خۆی له
هه‌رچه‌شنه
په‌لاماردانێکی
سه‌ربازیی
له دژی
سنووره‌کانی
عێراق
بپارێزێت،
هه‌روه‌ها
داوا ده‌که‌ین
نۆروێژ
پێشنیاز
بکات چاره‌سه‌ری
ئه‌م کێشه‌یه،
له‌گه‌ڵ
ڕێکخراوی
ناتۆ و، هه‌روه‌ها
له ئه‌نجوومه‌نی
ئاسایشی
کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
باس بکرێت. پێویسته
کێشه‌ی کورد به‌رێگه‌ی
سیاسی و،
دێمۆکراتی چاره‌سه‌ر
بکرێت. گه‌لی
کورد هه‌موو
جارێک و له
هه‌موو کێشه‌کان
پێشانیداوه
که خوازیاری
دانووستان و
چاره‌سه‌رییه‌کی
ئاشتیخوازانه‌یه.
ئێمه داوا
ده‌که‌ین ده‌وڵه‌تی
نۆروێژ
گوشار بخاته
سه‌ر تورکیا
و خوازیاری
ئه‌وه بێت
که ده‌وڵه‌تی
تورکیا
ئاگربه‌سی دوولایه‌نه
له نێوان
گریلاکانی
کورد و هێزی
نیزامی خۆی
به‌ڕه‌سمی
بناسێت و، له‌وه
زیاتر مافه‌کانی
گه‌لی کورد
پێشێل نه‌کا
و، مافی گه‌لی
کورد به‌ڕه‌سمی
بناسێت. له‌گه‌ڵ
رێزمدا ... شیلان
شۆڕش به‌رپرسیی
یه‌کێتیی دێمۆکراتی
سه‌ربه‌خۆی
ژنانی
کوردستان له
نۆروێژ 27/10/2007 |