پڕۆژه‌ی
رووخاندنی رژێمی
ئێران و، حیزبحیزبێنه
و شه‌ڕه‌زرتانێی سه‌رکرده‌یه‌تیی
کورد له
رۆژهه‌ڵات! نووسینی:
سیروان
کاوسی رۆژ له‌گه‌ڵ
رۆژ، پێوه‌ندییه‌کانی
نێوان ئه‌مریکا
و ئێران به‌ره‌و
گرژی و
ئاڵۆزبوونی
زیاتر ده‌ڕوات.
کێشه‌ی ئه‌فغانستان،
عێراق و
لوبنان و فه‌له‌ستین،
به ئاڵۆزی و
چاره‌سه‌رنه‌کراوی
ماونه‌ته‌وه
و، کۆماری
ئیسلامیی
ئێران ده‌ستی
باڵای له
پشێوی و
تێکدانی
بارودۆخی
سیاسی و،
ناسه‌قامگیریی
ئاسایشی ئه‌و
وڵاتانه‌دا
هه‌یه. هه‌روه‌ها،
راپۆرتی ده‌زگه‌کانی
ئاسایشی ئه‌مریکا
و پاکستان،
ئاماژه به
پشتگیری و
هاندانی
ناڕاسته‌وخۆ
و به‌نه‌خشه‌ی
ئێران، له‌نێو
رێکخراوه و
کۆڕوکۆمه‌ڵی
ئیسلامیی له
پاکستان‌دا
ده‌که‌ن. له‌ئالیی
دیکه‌وه،
ده‌سه‌لاتدارانی
کۆماری
ئیسلامیی
ئێران، له‌ماوه‌ی
بیست ساڵی
رابوردودا،
به‌شاردنه‌وه‌ی
پڕۆژه‌ی
سازکردنی چه‌کی
نێڤۆکیی،
بووجه‌یه‌کی
زۆریان به‌ختکردووه،
بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌ستیان
بگات به چه‌کی
ئه‌تۆم و،
بیکه‌نه
قه‌ڵخانی
پارێزگاریکردن
له خۆیان و
رژێمه‌که‌یان.
به‌ڵام پاش
ئه‌وه‌ی سێ
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
پڕۆژه
نهێنییه‌که‌ی
لای کۆمه‌ڵی
نێوده‌وله‌تیی
ئاشکرابوو، که‌وته
سه‌رپێچیکردن
و، تاکو ئه‌مڕۆ
ئاماده نه‌بووه
بچنه ژێر
داوای کۆمه‌ڵی
نێوده‌وله‌تیی
بۆ چاودێریکردنی
نێوه‌نده‌کانی
ئه‌تۆمی و، گه‌لێک
جاریش به
گاڵته و ته‌شه‌ر
و هه‌ڕه‌شه‌وه،
وه‌رامی
کۆمه‌ڵی
نێوده‌وڵه‌تیی
داوه‌ته‌وه.
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش،
کاربه‌ده‌ستانی
ئێران،
هێشتا ده‌ستیان
به‌چه‌کی ئه‌تۆم
نه‌گه‌یشتووه،
هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌نێوبردنی
ولاتێکی وه‌ک
ئیسرائیل ده‌که‌ن. سه‌رکۆماری
ئه‌مریکا –
جۆرج ده‌بلیو
بوش، له‌گه‌ڵ
کاربه‌ده‌ستان
و
راوێژکارانی
سیاسی و له‌شکریی
ئه‌مریکا،
گه‌یشتوونه‌ته
ئه‌و باوه‌ڕه‌وه
که،
هێشتنه‌وه‌ی
کێشه‌ی
ئێران به‌م
شیوه‌ی
ئێستای، نه‌ته‌نێ
کارکردی
خراپی بۆ سه‌ر
هه‌ڵبژاردنه‌کانی
گه‌ڕی
داهاتووی سهرکۆمارێتیی
ئه‌مریکا و،
حیزبی
کۆماریی له
ساڵی
داهاتوودا
ده‌بێت، به‌ڵکو
به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رفره
کار ده‌کاته
سه‌ر
تێکدانی
ستراتیژ و
لاوازبوونی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ئه‌مریکا و،
هاوپه‌یمانانی
له‌نێوچه‌که.
له‌به‌ر ئه‌وه،
پێش
کۆتاییهاتنی
سهرکۆمارێتیی
جۆرج بوش، شه‌ڕێکی
گه‌وره له
دژی رژێمی
ئیران ده‌ستپێده‌کات.
ئاماده‌کارییه‌کانی
گه‌وره‌ی سه‌ربازیی،
له چه‌ند
مانگی
رابردووه‌وه
له‌لایه‌ن
هیزه‌کانی
زه‌ریایی و
ئاسمانی و زه‌وینیی
ئه‌مریکاوه
ده‌ستیپێکردوه.
سه‌ره‌تای
مانگی ئه‌گوست
(گه‌لاوێژ) ی
ئه‌مساڵ،
مانۆڕێکی گه‌وره
له دووڕگه‌ی
''گوام''
له زه‌ریای ئارام به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م ئاماده‌کارییه
سه‌ربازییه‌دا،
چه‌ندین
پاپۆڕی گه‌وره‌ی
جه‌نگیی، له‌گه‌ڵ
30 پاپۆر و
پاپۆڕشکێنی تایبه‌ت
به سوپای زه‌ریای
و، 280 فڕۆکه‌ی
جه‌نگی و 22000 سه‌رباز
و مه‌له‌وان
به‌شدارییان
تێدا کرد.
شایانی باسه،
له‌کاتی مه‌شقی
جه‌نگیی
ساڵی
رابردوودا،
فه‌رمانده‌کانی
سوپای
وڵاتانی
هاوپه‌یمانی
ئه‌مریکا له‌نێزیکه‌وه
چاودیریی مه‌شقه‌که‌یان
ده‌کرد، به‌ڵام
مه‌شقی جه‌نگیی
ئه‌م ساڵ، به‌بێ
چاودێریکردنی
فه‌رمانده‌کانی
وڵاتانی
هاوپه‌یمان
به‌ڕێوه‌چوو.
جێگری
سه‌رکۆمار –
دیگ چێنی، هه‌روه‌ها
رابێرت گه‌یتس
- وه‌زیری به‌رگریی
ئه‌مریکا رایانگه‌یاندووه،
بۆ
پارێزگاریکردنی
''ولاتانی
دۆست''، ئه‌م
هێزانه له
نێوچه‌ی که‌نداو
ئاماده ده‌بن.
ئایهتۆڵلاکان
و ده‌سه‌لاتدارانی
ئێران، به‌ته‌واوه‌تیی
هه‌ستیان به
پلانی جه‌نگیی
ئه‌مریکا بۆ
سه‌ر ئیران و
رژێمه‌که‌یان
کردووه و،
ئه‌مه‌ش له
قسه‌کانی سه‌رله‌شکر
جه‌عفه‌ری،
فه‌رمانده‌ی
تازه‌ی
سوپای
پاسداران‌دا
ده‌رده‌که‌وێت،
که له هه‌ژده‌یه‌مین
کۆبوونه‌وه‌ی
گشتیی فه‌رمانده‌کانی
سوپای
پاسداران
ئاماژه‌ی
پێ‌کرد و،
گوتی: ''ئه‌وڕۆکه،
ئێمه له گه‌مارۆی
سه‌ربازیداین.
دوژمنان، سه‌ره‌رای
به‌ختکردنی
بووجه‌یه‌کی
زۆر و
کۆکردنه‌وه‌ی
هێز
وچهکوچۆڵێکی
زۆری جه‌نگیی،
ناتوانن ته‌نانه‌ت
خێسهیهکیش
له ئێران
بکه‌ن،
چۆنکه ده‌زانن
هێزه‌کانی
سوپای
پاسداران و
''به‌سیج''، به‌ته‌واوه‌تیی
ئاماده‌ن.
هاوکات،
پیلان و
ئاژاوه‌گێڕیی
نێوخۆیی له‌رابوردوودا
پشتی زۆربه‌ی
شۆرشه‌کانی
له جیهان
شکاندووه،
شۆرشی
ئیسلامیی
ئێرانیش له‌نێوخۆوه
له‌مه‌ترسیدایه
و، بێگانه‌کان
چاویان
بڕیوه‌ته ئاژاوه‌نانه‌وه
و، پیلانی به‌کرێگیراوان
و، لایه‌نگرانیان
له‌نێوخۆی
وڵات...''.
فه‌رمانده‌کانی
دیکه‌ی
سوپای
پاسدارانی
ئیسلامیی هه‌ریه‌که
و، له‌ئاستی
خۆیانه‌وه،
له لێدوانه‌کانیاندا
سه‌باره‌ت
به ئاماده‌یی
ته‌واوی
هێزه‌کانی
(به‌سیج و
سوپای
پاسداران) بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
هه‌ر
هێرشێکی ده‌ره‌کییه‌وه
دواون. وته‌کانی
کاربه‌ده‌ستانی
سیاسی و له‌شکریی
ئێران، ئه‌و
راستییه ده‌رده‌خه‌ن
که ئایه‌تۆڵڵاکان
و، کاربه‌ده‌ستانی
ئێران، به‌ته‌واوه‌تیی
له‌هێرشی ئه‌مریکا
دڵنیان، هاوکات،
به‌رنامه‌ی
هێرشی ئه‌مریکایان
کردووه‌ته
بیانوو و ره‌وایه‌تیدان
بۆ ئه‌و شه‌پۆله
به‌رده‌وامه‌ی
له‌لایه‌ن
ئهحمهدینژاد
و به‌فه‌رمانی
وه‌لی فه‌قیه''
وه له
کوردستان و،
سه‌رتاسه‌ری
ئیران
خستوویانه‌ته‌ڕێ
و، به‌هۆیه‌وه
ته‌نیا له‌ماوه‌ی
سێ ساڵی
رابردووه‌وه،
به‌سه‌تان
تێکۆشه‌ر و
ئازادیخواز
گولله‌بارانکراون
و به‌هه‌زارانیش
تووشی گرتن
و، شکه‌نجه
و، ئازار
هاتوون، یان
به‌ناچاری
وڵاتیان به‌جێهێشتووه. به‌کورتی،
حکوومه‌تی
ئه‌مریکا و،
دنیای ئازاد
به گشتیی،
هاتوونه‌ته
سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌وه
که سه‌رچاوه‌ی
هه‌موو
ئاڵۆزی و
ئاژاوه‌یه‌ک
لهنێوچهی
رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین و، له‌هه‌موو
جیهان،
کۆماری
ئیسلامیی
ئێرانه و،
تا ئه‌م
رژێمه له‌سه‌رکار
بمێنێت،
نێوچه‌که
رووی هێمنی و
ئاسایش به
خۆیه‌وه
نابینێت. هه‌ر
بۆیه، پێوه‌ندی
و هاوده‌نگییه‌کی
زیاتر له
نێوان ئه‌مریکا
و ئه‌ڵمانیا
و فه‌ره‌نسا
و، ولاتانی
ئازاد و
دێمۆکرات‌دا
سه‌ریهه‌ڵداوه.
به‌رده‌وامبوونی
رژێمی ئێران
له سه‌ره‌ڕۆیی
و
ملهۆڕیکردنی
به‌رامبه‌ر
کۆمه‌ڵی
نێوده‌وڵه‌تیی،
ئه‌و پێوه‌ندی
و هه‌ڵویسته
هاوبه‌شه
جیهانییه،
خێراتر و
چڕتر و، پته‌وتر
ده‌کات، که
ئه‌نجامه‌که‌ی
له‌داهاتوویه‌کی
نێزیکدا به‌لێدانی
گورزی سه‌ربازی
و، بۆمبابارانکردنی
قورسی نێوه‌نده‌کانی
له‌شکری و
ئابووری و،
له‌نێوبردنی
ده‌سه‌لاتی
ره‌ش و
نگریسی
کۆماری
داگیرکه‌ری
ئێران،
کۆتایی دێت... حکوومه‌تی
ئه‌مریکا، به‌وێنه‌ی
ئه‌و پڕۆژه‌ی
پێش رووخانی
سه‌ددام بۆ
عێراقی
دانابوو،
ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێکه سه‌رقالی
سازکردنی
ئۆپۆزسیۆن و
داتاشینی
حکوومه‌تی
داهاتووی ئێرانه.
ئه‌م حکوومه‌ته
داتاشراوهش،
له کوڕه‌که‌ی
حه‌مه‌ڕه‌زاشا
(ره‌زاشای
دووه‌م) و ژنه‌که‌ی
حه‌مه‌ڕه‌زاشا
و، ژنهراڵهکان
و کاربه‌ده‌ستانی
پێشووی
رژێمی
پاشایه‌تیی،
هه‌روه‌ها
کۆمه‌ڵێک له
رۆژنامه‌نووس
و شاره‌زای
سیاسی و
تێکنۆکراتی
کۆن و تازه‌ی
ئیڕانی
پێکهاتوون،
که
دانیشتووی
وڵاتانی ئه‌مریکا
و وڵاتانی
ئۆروپان.
درۆشمی ئه‌مانه
به‌ڕواڵه‌ت
دێمۆکراسی و،
مافی مرۆڤ و
ئازادییه
بۆ ئێران، به‌ڵام
ئامانج و
ستراتیژی
سیاسی‌یان،
پاراستنی یه‌کێتیی
خاکی ئێران
و، ده‌سته‌به‌رکردنی
ده‌سه‌لاتدارێتیی
نه‌ته‌وه‌ی
فارسه. به‌شێکی
زۆر له
بووجه‌ی ده‌یان
ملیۆن
دۆلاریی ئه‌مریکا
که بۆ
پشتیوانی له
ئۆپۆزسیۆنی
ئێران ده‌ستنیشانی
کردووه، ده‌درێت
به‌م
پێکهاته‌یه
و، تلهڤێزیۆنی
ئه‌مریکا – به‌شی
فارسی و چه‌ندین
تلهڤێزیۆنی
وه‌ک Pars TV و Shannel One و رادیۆی
(صدای ایران) و
چه‌ندین
ماڵپه‌ڕ و
رۆژنامه‌ی
وه‌ک (کیهان
لندن)، هه‌روه‌ها
به‌شێک له‌کاتی
به‌رنامه‌کانی
TISHK TV ی (به‌شی
فارسی) حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستانی
ئێران، به‌رێخستنی
به‌یت و
بالوورهی ئێرانێکی
ئازاد و
دێمۆکرات و (ئێران
بۆ هه‌مووان!!!)،
کار بۆ چه‌سپاندنی
ئه‌و بیرۆکه
ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه
له نێومێشکی
کورد و نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه‌ی بنده‌ستی
ئیران‌دا ده‌که‌ن.
شایانی
باسه، پلانی
لاوازکردن
و، تواندنه‌وه‌ی
به‌کاوه‌خۆی
رێکخراوه‌ی
موجاهدینی
گه‌لی ئێران
له‌لایه‌ن
ئه‌مریکا
و، کۆکردنه‌وه
و
چاودێریکردنیان
له‌نێو پێگه‌یه‌کی
سه‌ربازیی
له‌عێراق و،
نێوناسکردنیان
به تێرۆریست،
له‌لایه‌ن
ئه‌مریکا و
ئۆروپاوه،
هه‌روه‌ها
پێش‌گرتن له
چالاکیی
سیاسی و
رێکخستن و جموجوڵی
چه‌کدارییان،
بۆ ئه‌وه‌یه،
هه‌ر له
ئێستاوه
رێکخراوه‌ی
موجاهدین به‌ڕاده‌یه‌ک
لاواز بکه‌ن
که پاش له‌نێوبردنی
کۆماری
ئیسلامیی
ئیران،
دواڕۆژ له‌به‌رده‌م
حکوومه‌تی
ده‌ستنیشانکراوی
رۆژاڤا و، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
له ئێران،
نه‌توانێت
ببێته کۆسپ
و له‌مپه‌ر.
به‌تایبه‌تیی
پاش رووخانی
رژێمی مه‌لاکان،
ده‌وڵه‌تانی
رۆژاڤا رێگه‌ناده‌ن
جارێکی دیکه
و، بهنێوێکی
دیکه‌وه،
حکوومه‌تێکی
تازه‌ی
ئیسلامیی له‌ئێران
دابمه‌زرێته‌وه.
له‌م پێوه‌نده‌دا
و، له
دۆخێکی هه‌ستیار
و چاره‌نووسسازی
وه‌ک ئه‌مڕۆ،
که به‌ره‌ڕووی
رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین و
کوردستان
بووه‌ته‌وه،
باشترین هه‌لی
مێژوویی بۆ سه‌رکرده‌یه‌تیی
حیزبه‌کانی
رۆژهه‌ڵات هه‌ڵکه‌وتووه،
تا په‌له
بکه‌ن له‌سازکردنی
به‌ره‌یه‌کی
راستینه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
و، له‌نێوخۆیاندا
چه‌ند
کۆمیته‌یه‌ک
به مه‌به‌ستی
سه‌رپه‌رشتیکردنی
چالاکی و
بزاڤی جه‌ماوه‌ریی
دروستبکه‌ن،
هێزی چه‌کداریان
یه‌کبخه‌ن
و، بناخه‌ی
سوپای
رزگاریخوازی
کوردستان
دابڕێژن. هه‌روه‌ها
کۆمیته‌یه‌ک
بۆ پێوه‌ندیی
دیپلۆماسیی
له‌که‌سانی
زانا و شاره‌زا
و سیاسه‌تزان
و نیشتمانپه‌روه‌ر
پێکبهێنن و،
به‌نێوی به‌ره‌ی
نیشتمانییه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا
و یه‌کێتیی
ئۆروپا و،
کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
کۆبوونه‌وه
ئه‌نجامبده‌ن
و، داوایان
لێبکه‌ن که
دوای
رووخانی
رژێمی
ئیسلامیی
ئێران، له
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان راپرسییه‌کی
فه‌رمی و
ئازاد ئه‌نجامبدرێت.
به‌ڵام
مخابن، حیزب
و رێکخراوه
سیاسییه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان،
نه‌ته‌نێ له‌و
بوارانه‌دا
هیچ هه‌نگاوێکیان
هه‌ڵنه‌گرتووه،
به‌ڵكو به‌وپه‌ڕی
سه‌رسووڕمانه‌وه،
له‌نێوخۆیاندا
به‌گه‌رمه
سه‌رقاڵی
جنێودان و هاندان
و تیژکردنه‌وه‌ی
که‌سانی
ساویلکه و،
چه‌قۆوه‌شێن
و، گۆپاڵ به‌ده‌ستن
له‌دژی ئه‌ندامانی
ناڕازی و، ره‌خنه‌گر
و، ده‌ستیانکردووه
به‌تێرۆری
که‌سایه‌تیی
یه‌کدی و، گه‌لێک
تاوان و تۆمه‌تی
ناڕه‌وا و، شیاو و نه‌شیاو
ده‌ده‌نه
پاڵ یه‌ک. ئه‌وجا
له ئۆروپا
و، ولاتانی
سکاندیناڤیا
که به نێوه‌ندی
ئازادی و
دێمۆکراسی
له‌جیهان ده‌ژمێردرێت،
شاندی ئه‌م
به‌نێو
حیزبه
کوردییانه،
هاتوچووی
پۆلیس و
ئۆرگانه‌کانی
سیاسی و،
دیپلۆماسیی
ئه‌و
وڵاتانه ده‌که‌ن
و،
ئاگاداریان
ده‌که‌نه‌وه،
که ''حیزب''
یان
''ڕیکخراوه'' (ره‌سه‌ن)
ه‌که (ئێمه‌ین) و، ئه‌و
ده‌سته و خه‌ڵکه‌ی
دیکه پێوه‌ندیتان
له‌گه‌ڵ ده‌گرن،
(ناڕه‌سه‌نن)
و، له‌ئێمه
نین و، ده‌رکراون!! ئه‌وجا نێوزڕاندنی
یه‌کدی به
دزیکردن و،
تاڵان‌کردنی که‌له‌په‌لی
رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن
و که‌لوپه‌لی
بنه‌ماڵه‌ی
پێشمه‌رگه
و ... هتد، له
ئۆروپا و له
کوردستان و،
بلاوکردنه‌وه‌یان
له ماڵپه‌ڕ
و بلاوکراوه‌ی
حیزبی‌دا، هه‌موو
کوردێکی به‌شه‌ره‌ف
و خاوه‌ن هه‌ستی
سه‌رسام
کردووه، که
ئه‌مه جگه
له‌وه که
شه‌رمه‌زارییه‌کی
گه‌وره‌یه
بۆ کورد، که
پاش تێپه‌ڕبوونی
نێزیک به 90
ساڵ به‌سه‌ر
دابه‌شکردنی
کوردستان و،
سی (30) ساڵ خه‌بات
و
قوربانیدان
و رابوونی به‌رده‌وامی
گه‌لی کورد
له رۆژهه‌ڵات
و، له‌نیوچوونی
ده‌یان هه‌زار
رۆڵه‌ی کورد،
حیزبه
سیاسییه‌کانی
به‌م شێوه
دواکه‌وتووانه
و ناشارستانییانه
کێشه‌که‌ی
به دۆست و به
دوژمن و به
دنیای ده‌ره‌وه
بناسێنن،
هاوکات،
وانه‌یه‌کی
گه‌وره و به‌نرخیشه
بۆ ئه‌و به‌شه
له ئه‌ندامانی
حیزبه‌کان
که به‌ڕاستی
و دڵسۆزییه‌وه
خه‌باتیان
کردووه و،
نایانه‌وێ
چیدی و، له‌وه
زیاتر، ببنه
رێخۆشکه‌ر و
به‌رده‌باز
بۆ ئامانجی
ناتهوهییانهی
کۆمه‌ڵێک
بازرگانی
سیاسیی، تا
بیرێکی کوور
و بنه‌ڕه‌تیی
له خه‌باتی
داهاتووی
خۆیان و چاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌ی
کۆیله و
بندهسیتان
بکه‌نه‌وه
و، رێیه‌کی
راست و پاگژ
هه‌ڵبژێرن
و، له سه‌رلێشێواوی
و ناهومێدی
خۆیان رزگار
بکه‌ن و، به
کرده‌وه
خزمه‌تی رزگاریی
گه‌له‌که‌یان
و، دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی
کوردستان
بکه‌ن. ئه‌وڕۆکه،
چالاکترین
رێکخراوه‌ی
سیاسی و چه‌کداریی
له رۆژهه‌ڵات،
پارتی ژیانی
ئازادیی
کوردستان
(پژاک) ه.
ئه‌م پارته
سیاسییه (پژاک)،
ئه‌گه‌رچی
له وته‌دا،
خۆی به
حیزبێکی نوێخواز
و، داهێنه‌ر
نێوده‌بات، که‌چی
ئه‌میش هه‌روه‌ک
حیزبه‌کانی دیکه‌ی
رۆژهه‌ڵات،
درۆشمی ''فێدراڵیی''
له‌چوارچێوه‌ی
ئێران‌دا هه‌ڵگرتووه،
له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ی
ئهلف و بێی
سیاسی بزانێ،
ده‌زانێت که هه‌ڵگرتنی
درۆشمی
فیدراڵی له‌چوارچیوه‌ی
وڵاتانی
داگیرکه‌ری
کوردستاندا،
درۆشمێکی
نابابهتانه
و،
نازانستانه‌یه
و، فیدراڵی و
کۆنفێدراڵی
و،
ئۆتۆنۆمی،
تایبه‌تن به
سیسته‌می
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی
ئه‌و حکوومه‌ت
و کۆمه‌ڵگانه‌ی
که فه‌رهه‌نگی
دێمۆکراسی و
بیری ئازادیخوازی
و یه‌کسانیی،
مێژوویه‌کی
دوورودرێژی
له‌نیویاندا
هه‌یه و، له‌نێو
ئه‌و ولاته
دواکه‌تووانه‌ی
که
دیکتاتۆری و
سه‌ربڕین و
هه‌ڵواسین و
له‌سێداره‌دان
له پێش چاوی
خه‌ڵک، خۆته‌قاندنه‌وه
و به‌رده‌بارانکردن
و، بیری ره‌گه‌زپه‌رستیی،
پێوه‌ندییه‌کی
توندوتۆڵی
به
کولتوورییانه‌وه
هه‌یه و، مێژوویه‌کی
سه‌دان و هه‌زاران
ساڵه‌ی هه‌یه
له‌نێویاندا،
فیدراڵی و
پێکه‌وه‌ژیان
و دابه‌شکردنی
ده‌سه‌لات و مافی
وهکیهک،
سه‌رناگرێ
و، سه‌قامگیرنابێت.
له‌به‌ر ئه‌وه
ئاکامی هه‌وڵ
و تێکۆشینی
چه‌کدارانه‌ی
ئه‌وڕۆکه‌ی
(پژاک)، به‌وێنه‌ی
حیزبه‌کانی
دیکه، به‌ستنه‌وه‌ی
خه‌بات و
کێشه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی
کورده به
چوارچێوه‌ی
سنووری
داگیرکه‌ری
ئێرانه‌وه
و، له‌ڕووی
سیاسی
وئامانج و
بیروباوه‌ڕه‌وه،هیچ
گۆڕانکاری و
داهێنانێکی
نوێی تێدا به‌دیناکرێت.
هه‌ر بۆیه،
شه‌ڕوشۆری
ئه‌م
دواییانه‌ی
پژاک و، له‌شکرکێشیی
نوێی هێزی
داگیرکه‌ری
ئێران بۆ
نێوچه‌که
و، تۆپبارانکردن
و، ئاواره‌بوونی
دانیشتووانی
نێوچه‌کانی
سه‌رسنوور،
به‌وێنه‌ی
خه‌باتی سی (30)
ساڵی
رابوردووی
حیزب و
رێکخراوه‌کانی
دیکه‌ی
رۆژهه‌ڵات،
ده‌بێته
هۆی ته‌فره‌دان
و دواخستنی
زیاتری کێشه‌ی
ره‌وای کورد
و، به‌فیڕۆدانی
خوێنی رؤله‌ی
کورد و،
زیانگه‌یاندن
به ئامانج و
ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی
کورد! به‌کورتی،
کو‌لتوور و
بیری ته‌سکی
حیزبایه‌تیی،
به‌راده‌یه‌ک
کارکردی له‌سه‌ر
ئه‌ندامانی
سه‌رکرده‌یه‌تی
و تێکڕای ئه‌ندامانی
حیزبه‌کان
داناوه که
ته‌نانه‌ت
پاش سه‌رهه‌ڵدانی
قه‌یران و
ناکۆکی نێوخۆیی
و جیابوونه‌وه‌ی
به‌شێکیان،
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
هومێدی ئه‌وه‌یان
لێناکرێت،
رێبازیکی
راست و نه‌ته‌وه‌ییانه
هه‌ڵبژێرن. چۆنکه
پاش
جیابوونه‌وه‌یان،
به‌ر له هه‌ر
شتێک بیر له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
له
هاوڕێیانی
پێشوویان
ده‌که‌نه‌وه
و، ئه‌لته‌رناتیڤ
و، رێگه‌چاره
له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه،
حیزبێکی تازه
به‌ئامانجی
لاوازکردن و
شه‌رمه‌زارکردنی
سه‌رکرده‌یه‌تیی
حیزبه‌که پێکبهێنن،
که ره‌نج و
ماندووبوون
و، تێکۆشینی
ده‌یان سالهیانی
به‌فیڕۆداوه
و، له‌دانی
پله‌وپایه‌ی
حیزبی و ده‌سه‌ڵاتدا
حیسابیان بۆ
نه‌کردوون... .
به‌م چه‌شنه،
هه‌تادێ
ناکۆکی و،
ئاژاوه‌ی
نێوخۆیی و
دوژمنایه‌تی
و، شه‌ڕه
قۆچهقانێی
حیزبایه‌تیی
پتر په‌ره
ده‌ستێنێ. ئه‌وه‌ش
وا به‌خه‌یاڵدا
نایه‌ت و،
نێوی له
کووله‌که‌ی
ته‌ڕیشدا
نییه و،
پشتگوێ ده‌خرێت،
نه‌ته‌وه‌ی
کورد و، کێشه
ره‌واکه‌ی
و، بیری
رزگاری
وسه‌ربه‌خۆییه.
چاوکانیی
ئه‌م سه‌رلێشێواوی
و بێسه‌روبه‌رییه‌ی
باڵی به‌سه‌ر
گۆڕه‌پانی
سیاسیی
کوردستاندا
کێشاوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه که
حیزبه‌کانی
کوردستان هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه
له‌سه‌ر
بیروباوه‌ڕ
و، بناخه‌یه‌کی
زانستی و نه‌ته‌وه‌یی
دانه‌مه‌زراون.
خه‌بات و
تێکۆشینی
سیاسی و
حیزبی‌یان گرێداوه
به چوارچێوه‌ی
وڵاتانی
داگیرکه‌ر
و، له‌پێناو
به‌ڕه‌سمی
ناسینی
حیزبه‌که‌یان
له‌لایه‌ن
رژێمه
داگیرکهرهکهوه،
بانگه‌واز و
پرۆپاگه‌نده‌یان
بۆ هاولاتیبوون
له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌و ولاتانه‌دا
کردووه که
کوردستان به‌سه‌ریاندا
دابه‌شکراوه.
هه‌روه‌ک شه‌هید
دوکتۆر سه‌عیدی
شه‌ره‌فکه‌ندی
سکرتێری
حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستانی
ئێران
له
وتووێژێکیدا
گوتبووی: ''ئێمه
له‌هه‌ر
ئێرانییه‌ک،
ئێرانیترین!''.
واته دامه‌زراندنی
حیزبه‌کان
له
کوردستان،
هاوکات بوو
له‌گه‌ڵ وه‌لانانی
ستراتیژی
سیاسی و، نه‌ته‌وه‌یی
و، ده‌ستپێکردنی
خه‌بات و
قوربانیدان
و، شه‌ڕی چه‌کداری
و، هێشتنه‌وه‌ی
خۆیان و گه‌لی
کورد له
چاوه‌ڕوانیی،
به هومێدی
ئه‌وه که
حکوومه‌تی
نێوه‌ندیی (
به‌گوته‌ی
خۆیان، میری)
بانگهێشتیان
بکات بۆ
وتووێژ. ئه‌وجا
زۆربه‌ی ئه‌و
که‌سانه‌ش روویان
له حیزبه‌کان
کردووه و، بوونه‌ته
ئه‌ندام و،
پێشمه‌رگه‌یان،
به‌هۆی
ناهۆشیاریی
سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه،
شوێن کۆمه‌ڵێک
درۆشمی
بریقه‌داری هه‌ڵخڵه‌تێنه‌ر
و نانه‌ته‌وه‌ییانه‌ی
سه‌رکرده‌یه‌تیی
حیزبه‌کان
که‌وتوون،
که ئه‌و
درۆشمانهش
رۆژ له‌گه‌ڵ
رۆژ، به‌هۆی
هۆشیاربوونه‌وه‌ی
چینی خوێنده‌وار
و، رۆشنبیری
کورده‌واریی،
به‌ره به‌ره
بایه‌خ و
نرخی خۆیان
پتر له‌ده‌ستده‌ده‌ن. (شایانی
باسه،
لێدوان سه‌باره‌ت
به په‌یدابوونی
حیزب و، شێوه‌ی
دروستکردنی
حیزبی سیاسی
له
کوردستان،
که له‌سه‌روبه‌ندی
جه‌نگی دووه‌می
جیهانییه‌وه
سه‌ریهه‌ڵدا،
بابه‌تێکی
جیاوازه و
لێکدانه‌وه‌ی
چڕوهوردی
تایبه‌ت به‌خۆی
ده‌وێ و، له‌م
باسه‌دا جێی
نابێته‌وه)
خوێنه‌ره‌وه‌ی
خۆشه‌ویست! که‌سایه‌تی
و ئاوڕوو،
پارێزگاری
له خاک و،
نیشتمانی هه‌زاران
ساڵه‌مان،
پارێزگاریکردن
له کانزا و
سامانی
کورده‌واریمان،
ژیان و
ناسنامه و،
هه‌بوونمان
وه‌ک نه‌ته‌وه،
به دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی
کوردییه‌وه
گرێدراوه.
تا نه‌بینه
خاوه‌نی
ناسنامه و
کیانێکی سه‌ربه‌خۆی
کوردی، ده‌بێ
گومان له
هزر و هۆشیاریی
خۆمان وه‌ک
مرۆڤ بکه‌ین.
مرۆڤی خاوه‌ن
هزر و که‌سایه‌تیی،
ناچێته
ژێرباری
بنده‌ستی و
کۆیله‌یه‌تییه‌وه.
ئه‌وڕۆکه،
رۆژی یه‌کگرتن
و، ته‌بایی و
هاوکاریکردنه
له ده‌وری
درۆشم و به‌رنامه‌ی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان. له
داهاتوویه‌کی
نێزیکدا،
هێرش ده‌کرێته
سه‌ر رژێمی
داگیرکه‌ری
ئێران. ته‌مه‌نی
نگریسی یه‌کێک
له کۆنه‌په‌رستترین
رژێمه‌کانی
دنیا و، یه‌کێک
له دڕنده‌ترین
داگیرکه‌رانی
کوردستان به‌درێژایی
مێژوو، رووی
له ته‌واوبوونه.
له
داهاتوویه‌کی
نێزیکدا، که‌ش
و دۆخێکی
سیاسیی به‌وێنه‌ی
باشووری
کوردستان و
عێراق، له
ئێران و، رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیش
دێته ئاراوه.
ده‌بێ کات به‌فیڕۆ
نه‌درێ و، به‌ره‌یه‌کی
راستینه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی،
له‌هه‌موو
ئه‌و لایه‌ن
و که‌سایه‌تی
و،
نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی
بڕوایان به
سه‌ربه‌خۆیی
و، دامه‌زراندنی
ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی
کوردستان هه‌یه،
پێکبهێندرێ
و، پلاتفۆرمێکی
هاوکاری و
هاوخه‌باتی
دابڕێژرێ و
به‌کرده‌وه،
له‌نێوخۆی وڵات
و له‌ده‌ره‌وه،
خه‌باتی بۆ
بکرێت. له‌م
بواره‌دا نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
و نیشتمانپه‌روه‌رانی
راستینه‌ی
کورد له
رۆژهه‌ڵات،
ئه‌وانه‌ی
هیوا و ئاوات
و ئامانجیان
به‌ختیاری و
سه‌رفرازیی
نه‌ته‌وه‌که‌یانه،
ئه‌رکی گه‌وره‌یان
به ئه‌ستۆیه
و، پێویسته
خه‌باتی
بێ‌وچان بۆ بردنه‌سه‌ری
ئاستی
هۆشیاری
سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی
گه‌له‌که‌مان
له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی
چاره‌نووسی
گه‌لی کورد
له رۆژهه‌ڵات،
به وێنه‌ی
باشووری
کوردستان به‌لاڕێدا
نه‌برێ و، نه‌کرێته
قوربانیی گه‌یشتن
به کورسی و،
پله‌وپایه‌ی
کاتی و به‌رژه‌وه‌ندیی
سه‌رکرده‌یه‌تیی
حیزبه‌کانییه‌وه.
درۆشمی ''رفراندۆم
بۆ کوردستان'' و ''سه‌ربه‌خۆیی
بۆ کوردستان''،
ببێت به
درۆشمی سه‌ر زمانی
ژن و، پیاو و لاو و منداڵی کورده‌واریی،
له‌سه‌رتاسه‌ری
شار و گونده‌کانی
کوردستان! سه‌رکه‌وێ
خه‌باتی یه‌کگرتووی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد، له‌پێناوی
رزگاری و، سه‌ربه‌خۆییدا! بۆ
پێشه‌وه به‌ره‌و
رزگاریی یه‌کجاری
و، دامه‌زراندنی
ده‌وله‌تی
سه‌ربه‌خۆی
کوردستان! |