تۆ بلێ خه‌لیفه ئه‌ردۆغان و،

یاشار بیوکئانتی  فاشیست و ره‌گه‌ز په‌رست خه‌والووبن؟

سوێند خۆرانی فاشیست و ره‌گه‌ز په‌رستی حاکم له تورکیا، بۆ دامرکاندنی رق و تووره‌یی خۆیان سه‌بارت به بوونی حکومه‌تی هه‌رێم ،که وه‌ک ورچی برینداریان لێهاتووه به بیانووی بوونی ئازادیخوازانی کوردی ‌باکوری کوردستان واته پارتی کرێکارانی کوردستان، سه‌ر له‌نوێ بومبارانی دێهات و چیاکانی کوردستانیان د ه‌ست پێکرد‌وه،ئه‌و ره‌گه‌ز په‌رستانه پێیان وایه‌ ده‌کرێ به بومباران و هێڕش کردنه سه‌ر باشوری  کوردستان ئه‌و چراییه‌ی که هه‌ڵکراوه،  وه‌ك سه‌ر ده‌می سالی1930ی که نێوه‌ندی کۆماری ئاراراتیان به که‌لک وه‌رگرتن له سه‌د فرۆکه بۆمبارانیان کرد و‌توانییان تێکی بشکێنن، که ئه‌وه‌ش خیالێکی خاوه.

نازانم خه‌لیفه ئه‌ردۆغان قه‌یرانی ناو خۆیی ولاته‌که‌ی بیرو هۆشی لێ بڕیوه یا ره‌گه‌ز په‌رستێکه‌ی به‌سه‌ر هۆش و بیری خۆیی و حکومه‌ته‌ ئیسلامی—لیبراله‌که‌ی دا زاله که نازانی

 له سه‌ر ده‌مێکی جیهانگیری و سه‌روه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ ناکرێ ئینکاری نه‌ته‌وه‌یه‌کی 25میلیۆنی له خاک و وڵاته‌که‌ی بکه‌ی وه هه‌ولی ژینۆسایدیشی به‌ده‌ی.

یاشار بیوکئانتی ره‌گه‌ز په‌ره‌ست له هه‌موو هیرشه‌کانی که بۆ سه‌ر خاکی باشوری کوردستانی کردووه ده‌لێ ته‌واوی بنکه‌کانی پ ک ک مان بۆردمان کردووه به‌لام ناوێک له‌و دێهاتانه‌ی وه‌ک قه‌لاتۆک، سوره‌دێ، شارۆش، ره‌زگه و،ماره‌دۆی،هه‌لوه،کاره، نێروێ خنێره‌، لۆلان، خواکورک و... که به‌ته‌واوی سوتاون خه‌لکه‌که‌شی ئاواره بوونه نابه‌ن، دیاره بۆ ئه‌و ره‌گه‌ز په‌رستانه هه‌ده‌ف و ئامانج کوشت و بڕی کورده و به‌س، به‌لام با شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی حکومه‌تی ئیسلامی_ لیبرالی تورک باش بزانن که به هێرش کردنه سه‌ر کورد و کوشت و کوشتار و خاپور کردنی  دێهات و به بۆمبا کێلانی خاکه‌که‌ی ناتوانن شکست به تواناکانی ئازادیخوازانی کورد بێنن، هه‌ر وه‌کو تون به توونه‌کانی شای ئێران وسه‌دام حوسینی خوێنمژی کورد، نه‌یان توانی چۆک به شۆڕشگێرانی کورد له کوردستاندا بێنن.

به‌لام نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بێ زۆر به‌وریایی هه‌لسوکه‌وت له‌گه‌ل سیاسه‌تێکی که ئه‌ورۆ له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به‌رێوه ده‌چێت بکات، چونکه دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌یانهه‌وێت کورد له باشور دژی شه‌م‌شه‌مه کۆیرانی ره‌گه‌ز په‌رستی ده‌سه‌لاتدارانی ترک ده‌ست بۆ چه‌ک به‌رێت، به‌لام ده‌س به چه‌ک بردن ده‌بیته‌ هۆی ئه‌وه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ویته ناو ئه‌و داوانه‌ی که دوژمنانی کورد بۆیان داناوه‌ته‌وه، که ئه‌ویش له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا نییه، به‌لکوو ڕاسته‌وخۆ له خزمه‌ت داگیرکه‌رانی کورد و کوردستان دایه. به‌گوێره‌ی هه‌والو وتوویژه‌کانی که له ئارادایه په‌یمانه‌کانی به‌غدا، سه‌عداباد،ناتو و سه‌نتۆ که بۆ سه‌رکوتکردنی ئازادیخوازانی کوردستانی داگیرکراومان بسترابوون، خه‌ریکه دووپات ده‌بنه‌وه، چونکه له ساله‌کانی 1955-1946دا ئه‌مریکا وه‌کو چاوه‌دێر له کۆمیسێونی سه‌ربازی،ئابووری وئاسیشدا بشداری په‌یمانی به‌غدای کرد و له لێژنه‌ی به‌‌ربه‌ره کانی چالاکی رووخێنه‌ر دا جێگه‌ی گرت، که سه‌رپه‌رشتی لایه‌نه گرینگه‌کانی ئابووری، سه‌ربازی وجاسوسی ده‌کرد. وه ئێستاش ئامریکا  له رێگای مانگه ده‌ستکرده‌کانی جاسوسێه‌وه هاوکاری حکومه‌تی ئیسلامی_ لیبرالی ترک ده‌کات بۆ لێدانی بنکه‌و باره‌گاکانی پ ک ک.له لایه‌کی تریشه‌وه حکومه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی ئێران و سوریه‌ش پشتیوانی له‌و هێرشه فاشێستانه‌ی ترک دژی گه‌لی کورد ده‌که‌ن.

لێره دا پێویسته  نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ مه‌حکوم کردن و شه‌رمه‌زارکردنی شه‌م‌شه‌مه کۆیرانی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی ده‌سه‌لاتدارانی ترک ده‌ست به مانگرتن و رێپێوانی هێمنانه و  به‌دور له هه‌ر توندوتیژێک بکه‌ن و رای جیهانی دژی ئه‌و ده‌سدرێژییه و بۆمبارانی دێهات و کوشت بری مه‌ندال و ژن و پیاو مه‌رو مالاتی کورد راکێشن و ئیدانه‌ی بکه‌ن و له رێگای مێدیاکان ئه‌و دیمه‌نه بۆمباران کراوانه به جیهان نیشان بده‌ن.

 

       شه‌هاب

   سۆئێد 27/12/2007