به
ناوی
کوردستانی
گه‌وره . ح. س.
سۆران تاران –
14/8 2707 خادیمانی زگ زلانی حه‌ره‌مانی
شه‌ریفان و پاپا !!! Pope Benedict XVI says:
Kurds should be given complete rights. هه‌روه‌ک
هه‌مومان ده‌زانین
، چه‌ند
رۆژێکه ، تورکیا (
تورکستان) ،
بۆ هه‌ڕه‌شه
و گوڕه‌شه ،
هێزه‌کانی هێناوه‌ته سه‌ر سنووری
هه‌رێمی
کوردستان و به بیانوی
پاکتاو
کردنی ( پ . ک. ک ) ،
کێو و شاخی
کوردستان
تۆپ باران ،
مووشه‌ک
باران ، ئاور
باران ده‌کا
و که‌س نیه
بڵێ
ئاڕکاداش ، نزیکه‌ی
بیست ساڵی
ره‌به‌قه ،
له شوێن ( پ.
ک. ک ) ده‌گه‌ڕێی
، خۆت گێل ده‌که‌ی
، هێزی پ .ک. ک ، پاکیان
له شه‌قام ،
کۆڵان ، ده‌شت
، كیو پاره
و ته‌واوی شوێنه‌کانی
کوردستانی
داگیرکراوی
تورکیان .
یانی زۆر باش
ده‌زانین ، ئه‌گه‌ر
نزیکه‌ی بیست
میلیۆن
کوردی
باکوور ، هه‌مو
راسته‌وخۆش سه‌ر به پ.
ک. ک نه‌بن
، هێزه‌کانی پ. ک. ک ، له
ره‌سه‌نترین
رۆڵه
کانی ئه‌وان
و به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستانن . ئه‌فه‌ندم
! ئێستا وه‌ک راوچیه
خۆێڕیه‌کان
، له باتی ئه‌وه‌ی
بۆ شێر
و لانه‌که‌ی بگه‌ڕێن
، به
دوای پای شێر
دا ، ده‌خوولێنه‌وه
. مه‌گه‌ر زلکوێرن ؟ زۆر رۆژ، له
شاره کانی
باکووری
کوردستان و ته‌واوی
کوردستانی گه‌وره
و جیهان ، به
میلیۆن
خه‌لك کۆ ده‌بنه‌وه
و لاگری له
سه‌رۆک ئاپۆ
ده‌که‌ن ،
وێنه‌ی نیشان
ده‌ده‌ن ،
دروشم
ده‌ده‌ن و
ژیانیان له
دژانی ئوجه‌لان
کردوه به
ژاری مار
.ئه‌و بیست میلیۆنه
پ . ک . ک
یه ، له‌گه‌ڵ
پ.ک.ک . ه کانی
ناوچه‌کانی
دیکه‌ی
کوردستان
تۆفیریان
چیه ؟
پ. ک. ک ، یانی
بزووتنه‌وه‌ی
ئاشتی
و رزگاری
خوازی
کوردستانی
گه‌وره . پ. ک. ک
، یانی هێنه‌ری
چه‌پکه گوڵی دێمۆکڕاسی
بۆ
تورکه‌کانی
تورکیاش ،
پ.ک.ک یانی ئه‌و کاسانه‌ی که
تورکه ئاسایه‌کانی
تورکیاش
، به دۆست و
هاو ده‌ردی خۆیان ده‌زانن
و نایه‌نه‌وێ دڵۆپێ خوێن له لووتی هیچ تورکێک
بێ . وا باشه
له‌و هه‌شت عه‌سکه‌ره
تورکه دیله
به‌ردراوه‌ی
دوێنێ بپرسن ، که
هه‌ڵسوکه‌وتی
پ. ک. ک له گه‌ڵ
ئێوه ، به‌رانبه‌ر به هه‌ڵسوکه‌وتی
تورکیا له‌ته‌ک
سه‌رۆک
ئاپۆ دا، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن
. هه‌ر
وه‌ک ده‌زانن
پ. ک. ک ، ئه‌و عه‌سکه‌رانه
یان چه‌ند رۆژ زۆر به
رێزه‌وه وه‌ک
میوان به‌خێو
کرد و له
پاشان به‌ریان
دان ، ئێوه
چه‌ند ساڵه سه‌رۆکی
مه‌زنی ئه‌م
گه‌له‌تان
دزیوه و له
به‌ندیخانه
جه‌زره‌به‌ی
ده‌ده‌ن، له ته‌واوی
کوردستانی گه‌وره
رێفێڕاندوم
بکه‌ن ،
بزانن – "زوربه‌ی
سه‌د له سه‌دی
کورد ،
گرتنی
سه‌رۆک
ئاپۆ به
رفاندن و
دزیه‌کی
رامیاری ده‌زانن
و شه‌ره‌مه
زاری ده‌که‌ن
" . ئیدی
ته‌وای خه‌ڵکی
جیهان تێگه‌یشتوون
، ئێوه نه
به هێزی پ.
ک. ک ده‌وێرن ،
نه ده‌ره‌قه‌تیان
دێن و نه ده‌تانه‌وێ
به شوێن ئه‌وان
دا بچنه
باشووری
کوردستان ، ئێوه وه‌ک مۆته
له دروست
بوونی وڵاتێکی
کوردی ، ده
ترسن و بۆنی
نه‌وتی باباگوڕگوڕی
که‌رکووکیشتان
کردوه ؟ ئه‌رگه
بتانتوانیایه
، ئێوه‌ش ده‌مێ
بو له
باکووری
کوردستان پاکتاوی
ره‌گه‌زیتان
ده‌کرد
. له
لایه‌کی
دیکه‌وه ،
ته‌واوی خه‌لكی
جیهان ، هاواریان
لێ به‌رزه‌وه
بو و هه‌ستیان
به‌وه کرد ،
که ده‌تانه‌وێ
وه‌ک سه‌ددام،
کورد قه‌لاچۆ
و ئه‌نفال بکه‌ن
، هه‌ر بۆیه زۆر
له گه‌وره
مرۆڤانی گیتی
ئامۆژگاری
ئێوه‌یان کرد : به‌ڵام
،له‌م به‌ستێنه‌دا
، خادیمانی
زگزلانی حه‌ره‌مانی
شه‌ریفان ،
که هه‌مو ساڵێک
گه‌لی
کورد ، له
پێناو بڕوای ئایینی
دا ، به
مێگه‌ل
وشتری چاو به‌ڵه‌کی بێ سووچ
و تاوان ده‌به‌نه
شاره‌کانی
ئه‌وان ، سه‌ریان
ده‌بڕن ،ده‌رخواردیان
ده‌ده‌ن و سه‌فاو
مه‌ڕوه ده‌که‌ن
، منتق
له ده‌میان
ده‌رنه‌هات . هه‌زارخادیمی
سپڵه و
مفته‌خۆری
وا له ده‌وری
سه‌ری پاپا
بێنێدیکت شازده
، به‌رپرسی
کلیسای سێنت
پێتێر له واتیکان
بگه‌ڕێ ، که به
تاڵوکه له سه‌ر
کوردی کرده‌وه
. تازه شێخ به ششار
حوسه‌ین ( سه‌ددام
ئه‌سه‌د) ، فه‌رموی
ده‌بێ کورده
کان به جارێ پاماڵ بکه‌ن ،
به‌ڵام خه‌ڵکی
قامیشلو ،
شتێکی نه‌رمیان ده‌رخوارد
دا و هه‌زار
دروودیان
نارد بۆ
بێڕنارد
کووشنێر ، وه‌زیری یۆنانی و ته‌وای
لاگرانی دیکه‌ی
مرۆڤایه‌تی
، که
به‌زه‌ییان
به
کورد دا هات . ئاڕکاداش
! وجاخی وێرانی هه‌یاتیله
، چه‌نگیز ،
هولاکۆ ، ته‌یمووره
شه‌ل ،
سوڵتانه کانی
عوسمانی و که‌مال
آتاتورک ، رۆشن مه‌که‌نه‌وه
، وه‌رن ئه‌و خوینه
مێژوویانه که
رژاندوویانه
، به
ئێکسیری به‌زه و تێگه‌ین
بشۆرنه‌وه . خۆتان
دڵنیان ، کورد هه‌م
ئێوه و هه‌م
ته‌واوی
جیرانه‌کانی
خۆی خۆش ده‌وێ
و رێزتان لێ
ده‌گرێ ، هه‌ر
بۆیه رێبه‌رانی
ئاشتی ویستی کوردستان
، له‌په‌ستا
" ده‌ڵێن
ئێمه شه‌ڕمان
ناوێ، ئێمه دۆستی
تورک و
مۆرکین ،تۆغا
شه‌ڕمان
پێ مه‌فرۆشن "،
به‌ڵام
کوا ئه‌و که‌سه‌ی
که هه‌م له قسه‌ی کورد
بگا و
هه‌م مافی
پێشێل نه‌کا
؟ ئه‌ی
گه‌لی کوردی
خۆشه‌ویست !
له‌گه‌ڵ
رێزم بۆ بیر و
بڕوای هه‌موکه‌س
، ئێمه‌ش
با له‌مساڵه‌وه
، هێندێک له‌و
پاره ، وشتر
و په‌ز و مه‌ز
و شته
، له مه‌یدانی سێنت پێتێر و
بۆ خادیمی
شه‌ریفی واتیکان خه‌رج
بکه‌ین ، چون
پاپا هه‌م سه‌لماندی
دۆستی کورده
و هه‌م له
لایه‌کیشه‌وه
، رێبه‌ری حه‌شیمه‌تی کاتۆلیکه‌کانی
کوردستانه.
یا به‌لای که‌مه‌وه
، ده‌شته‌کانی
شاره‌زوور ،
ناوکۆ ، گه‌رمیان
، حاجی حه‌سه‌ن
و شلێر به‌و
پاره‌یه ئاوه‌دان
بکه‌ینه‌وه
، خادێمانی حه‌ره‌مان
پاره‌ی مفتی
نه‌وتیان فره‌س! . خودا
گیانی
کوردستانی
گه‌وره بۆ خۆی
فه‌رموویه‌تی
: " تا ماڵ بیه‌وێ
، له مزگه‌وت
حه‌رامه ". به
قوربانی
چاوه گه‌شه‌کانتان
بم ، با له
هه‌زاره‌ی سێ
دا ، ئیدی هه‌ر
به گۆتره
وشتر به‌ره‌و بیابان
و شانۆی
سه‌ربڕین لێ
نه‌خوڕین . خادیمانی
زگزلانی حه‌ره‌مانی
شه‌ریفان ، ره‌نگه هه‌ر ئێمه به کوردیش نه‌زانن
، له‌وه‌ده‌چێ
ئه‌وانیش پێیان
وابێ ، ئێمه
له
هۆزی قوڕه‌یشی
و موڕه‌یشین
و چون په‌ڕه‌وازه‌ی
کێو و شاخ بووین
، عاره‌بیمان له بیر
چوه‌ته‌وه . ئه‌فاکه‌ڵڵا
!!! خادیم گیان !!!
کورد چاوه‌ڕوان
بو تۆ ببیته ردێن
سپی ، ناونجی و
بۆ
پاراستنی
کورد شتێ
بڵێی ، که
چی
پاپا ئه‌و ئه‌رکه‌ی
خسته سه‌ر
شانی خۆی . |