ح. س.
سۆران تاران – 30/8/ 2707 بێڕنارد کووشنێر ،جووله‌که‌ی خاوه‌ن شه‌ره‌ف
. ره‌نگه
زۆر کورد ناوی رێزدار
بێڕنارد کووشنێر ، مرۆڤی خاوه‌ن شه‌ره‌ف
و دڵسۆزی خه‌ڵکی لێقه‌وماو و چه‌وساوه‌ی
جیهانی بیستبێ، که زۆر جار له خودی کورد
زیاتر له‌سه‌رکورد ده‌کاته‌وه و قه‌ت له‌یه‌نی خه‌ڵکی سته‌م لێ کراوی به‌رنه‌داوه . ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی
ئه‌و پیاوه مه‌زنه ، سه‌باره‌ت
به کورد ، له گه‌ڵ (حضرتی ملک سعود دامه عبا هو
شه‌ریف ، به‌ناو خا دیمی حه‌ره‌مه‌ینی
شه‌ریفه‌ین ) ، که گۆیا سه‌ییدی
قوڕه‌یشیه و به چه‌شنێک
ئه‌مینداری کیانی گه‌لانی
ئیسلا میشه هه‌ڵسه‌نگێنین ، به راشکاوی ده‌ڵیین
جوویه‌کی وا شه‌ریف و به‌شه‌ره‌ف ،له هازاران عاره‌بی وا به
ره‌گه‌ز مفته خۆر و زگباز بۆ
کوردی چه‌وساوه باشتره . ره‌نگه بتوانین بڵیێن ئه‌گه‌ر
دووربا ، ربێڕنارد کووشنێریش جووله‌که نه‌بوایه ، سه‌باره‌ت به کورد وا دادگه‌رانه نه‌یده‌ڕوانی و لایه‌نگری
نه‌ده‌کرد ؟ . مه‌به‌ستم له ته‌قه
کردن له هیچ ئایینێک نیه ،به‌ڵام
ده‌بێ کوردیش هێنده له پێناوی چه‌شنه شتگه‌لێک دا ، ئیدی هێنده ساکار نه‌بێ . چه‌ند جاری دیکه‌شم عه‌رزکردوون، له کاتێکدا له زوربه‌ی به‌شه‌کانی کورده‌واری
کاره‌با، ئاو، نه‌خۆشخانه،
زانستگه، رێگه و ... نیه،
تا
ئێستا به میلیارد پاره‌مان له وڵاتی مه‌لیک
سعود به‌خت کردوه، که‌چی هێشتا
گه‌لی خۆمان له برسیه‌تی و نه‌داری دا ده‌ژی
و ئه‌و چه‌شنه مفته خۆرانه هه‌ر پێمان پێده‌که‌نن ، قه‌تیش ئه‌و به ناو خادیمانه ، دو قسه‌مان له‌سه‌ر ناکه‌ن !!! .
پێیان وایه ئه‌وان نوێنه‌ری خودان و
ئێمه‌ش نۆکه‌ریبێ مووچه و به‌راتی ئه‌وانین . ده‌رد
و په‌تای جووله‌که‌یه‌کی فه‌یله‌سووفی وه‌ک بێڕنارد کووشنێر ، له
سه‌د مه‌لیکی به ناو
خادیمی وا زه‌لام و زه‌به‌لاح بکه‌وێ!!! . هه‌ر له خودی ئایینی
ئیسلامییشدا وتراوه، " حه‌ج له ده‌م ده‌ره‌گه‌ی
خۆته " و " تا
ماڵ بیه‌وێ له مزگه‌وت حه‌رامه " . ئێستا
که باسی دۆستی کورد
، بێڕنارد کووشنێر هاته گۆرێ ، چه‌ند
دێڕیکی کورتم له
" ویکی پێدیا" ، له زمانی فه‌رانسه ،
سه‌باره‌ت به ژیان نامه‌ی کووشنێر وه‌رگێڕاوه ، پێکه‌شتانی ده‌که‌م ، حه‌یفه
دۆستی خۆمان نه‌ناسین ، به‌ڵام ناو و کونیه‌ی
ته‌واوی بنه و بنه‌چه‌کی
نه‌یارانمان له‌به‌ر بێ !!!. بێڕنارد
کووشنێر : -له دایک
بوی هه‌وڵی
مانگی نوامبری ساڵی 1939 ی زاینی ،
له آڤیگنۆن ، وڵاتی فه‌ڕانسه ، فه‌ڕانسه‌یی . -پایه‌ی
ئاکادێمیک : پزیشک . -یه‌کێک
له پایه دانه‌ریانی
رێکخراوه‌ی پزیشکانی بێ سنوور و له دامه‌زرێنه‌رانی
رێکخراوه‌ی باڵای پزیشکی جیهان ، له رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه
یه‌ک گرتوه‌کان . -وه‌زیری
پێشوی ته‌ندورستی فه‌ڕانسه . -له 18 مانگی مه‌ی
2007 ه‌وه ، بو به وه‌زیری کار و باری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه
-زۆر کتێبی نووسیوه ، که یه‌کێک
له‌ونه ( خودا و مرۆڤ) ه ، که به هاوکاری 'abbé
Pierre ، بناغه دانه‌ری Emmaüs بڵاو کراوه‌ته‌وه . - چوار
منداڵی هه‌یه : ژولی ، که‌میل ، آنتوان و الێکساندر . کتێبناسی سه‌باره‌ت به کووشنێر : تێبینی
: وام به باش زانی ناوی ئه‌م کتێبانه وه‌رنه‌گێڕم
، تا دۆزینه‌وه‌یان بو خوێنه‌ر له کتێبخانه‌کان
و ماڵپه‌ڕه‌کان ئاسانتر بێ :
|
به ناوی کوردستانی گه‌وره