به ناوی
کوردستانی
گه‌وره . ح. س. سۆران تاران
–19/9/2707 فره
که‌ی خودایی (پلووڕالیزم
)، له
کوردستان . به چه‌شنی
گشتی ، بۆ
وێنه چوار چاو له
دو چاو باشتر
ده‌بینێ و
چوار ده‌ست له
دو ده‌ست
هێزی پتره .
هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌مه ، له به‌ستێنی
رامیاری دا
قوتابخانه‌یه‌ک
پێک هاتوه به
ناوی پلووڕالیزم
، که ره‌نگه
زاتی ئه‌وه‌مان
ببێ بتوانین
به کوردی پێی
بڵێین (
فره که‌ی
خودایی) ،
واته کۆوهندی
و دژ به
تاقانه
حیزبی و
تاقه بیری ، که به
پێوه‌ری
گشتی زمان
ناسی ، ئه‌م
وشه‌یه دژی دیکتاۆریه
و زۆر له گه‌لان
خۆی پێوه هه‌ڵ
ده‌کێشن
. له باشووری
کوردستانیش
، که ده‌سته‌ڵاتێکی
ده‌ڵه‌مه و
ساوا هه‌یه
، به لای که‌مه‌وه
به چه‌شنی
دێژووڕ
( له‌سه‌ر
کاغه‌ز) ، ئه‌و
فره‌که‌ی خوداییه
، که‌متاکورت هه‌یه.
دیاره ئه‌م
بارودۆخه ،
هه‌رچه‌ند
سهرپۆرتیش
بێ ، جێگه‌ی هومێده
و دو چه‌شنه
ئه‌رکیش ده‌خاته
سه‌رشانی ده‌سته‌ڵات
و دژه ده‌سته‌ڵات
( ئۆپۆزیسیۆن) :
ده‌سته‌ڵات
ده‌بێ ئه‌و
دۆزه به
کرده‌وه
بپارێزێ و هه‌ر
به قسه‌ی
نێو به‌تاڵ نه‌بێ ؛
دژه ده‌سته‌ڵاتیش
ده‌بێ رێزی
یاسا رابگرێ
و پای له به‌ڕه‌ی
زاکوون (
قانوون) درێژ
تر نه‌کاته‌وه
. به کورتی له‌م
به‌شه‌ی
کوردستان ،
وه‌ک شتێکی
نیوه به
ئاوات گهیشتو
، "فره‌که‌ی
خودایی"
کارێکی شیاو
و بگره
پێویسته ،
تا هه‌مو به
هاوبیری یه‌کتر
، بتوانن کاره‌کان
باشتر ئه‌جام
بده‌ن . به‌ڵام زۆر
شت پێوه‌ری
کات و جێگه ،
شوێنی له‌سه‌ر
داده‌نێ ، که
"فره‌که‌ی
خودایی" یه‌کێک
له‌م مه‌به‌ستانه‌یه
. بۆ وێنه ، له‌و
به‌شانه‌ی
کوردستان ،
که هێشتا به
ته‌واوی ژێر
ده‌ستن ، وه‌ک
ئه‌وه وایه
که کورستان
سه‌یاره(
ماشین ) ێک بێ و له
به‌ر ناسازی ،
له باتڵاغ چه‌قیبێ
و
بمانه‌وێ
درهی
بهێنین . له
بارودۆخێکی
وها دا ،یه‌ک هێزی یه‌ک
گرت‌و باشتره
. یانی
ره‌نگه"
فره که‌ی
خودایی" وای
لێ بکا ، به
هۆی نه‌بوونی
رێوشوێن و ده‌نگێکی
یه‌ک گرت‌و ،
تاقمێک
به‌ره‌و
پێش پاڵی
پێوه بنێن ،
تاقمێک به‌ره‌و
پاش ،تاقمێک
به‌روه ده‌سته
راست و
تاقمێک به‌ره‌و
ده‌سته چه‌پ
، که به‌م
ئاکاره
هێزی
یه‌ک پووچه‌ڵ
ده‌که‌نه‌وه . ئه‌و
مێکانیکهش
که ده‌یه‌وێ
کارێکی
تێکنیکی بۆ
ماشینه‌که
بکا ، به هۆی
فره که‌ی
خودایی و نه‌بوونی
بیروڕای
هاوبه‌ش و یه‌ک
گرت‌و ، نازانێ
چی بکا و ماسێن
هه‌ر وا
له قووڕ دا
بمێنێ . دیاره
بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی
کوردستانیش ،
کاتێک به ئامانج گه‌یشتن
و شتێکیان بو
به شتێک ، "
فره که‌ی
خودایی" ، له
ئۆکسیژێن
پێویست تره . یانی له
پێش هه‌مو شتیك دا ، مه‌به‌ستی
هه‌ره
گرنگ بۆ
ئێمه ، به
خاوه‌ن بوونی
خانووبه‌ره
و ماڵه ، جا له
پاشان کاتێک
ماڵ مان بو ، له
سه‌ر چه‌شنی ره‌نگ ،
فه‌رش ، که‌لووپه‌ل
و شتی دیکه ، ده‌بێ
که‌ڵک له یاسای " فره‌که‌ی
خودایی" وه‌ر
بگرین . تێبینی : هه‌ر
وه‌ک ده‌زانن
، من ئه‌ندام
یا سه‌ر به
هیچ حیزب و لایه‌نێکی
رامیاری نیم
و خودای
نه‌کرده ، ئه‌م
شته‌م به
لایه‌نگری
یا دژایه‌تی هیچ کام
له
خزمهتگزارانی
گه‌ل نه‌نووسیوه
، به‌ڵکه وه‌ک
خزمه‌تگوزارێکی
جکۆلهی
کوردستان و دلۆپێک
له زه‌ریای گه‌لی
کورد ، پێم وا بو درکاندنی
ئه‌م شته
گرنگه
ئه‌رکی سه‌رشانه
. |