بۆ بڵاوکردنەوەی دەستبەجێ (FOR IMMEDIATE RELEASE)
٢٢ی جانیوەری ٢٠٢٦ / ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٦
کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان (KNC) چالاکییەکانی دەست پێ دەکاتەوە: قۆناغێکی نوێ بۆ خەباتی دامەزراوەیی لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان دا
ئۆسڵۆ – دوای ماوەیەک لە ئامادەکاریی چڕ و هەڵسەنگاندنی دۆخی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ بە فەرمی دەستبەکاربوونەوەی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان (KNC) ڕاگەیەندرا. ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێکی ستراتیژی دێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییی دامەزراوەیی لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی بزووتنەوەی سیاسی لە کوردستان بەرەو ئاستی نەتەوەیی-کوردستانی.
کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٥، پاش پازدە ساڵ لە وەستانی کار و چالاکییەکانی، بە دیدگایەکی نوێ و پاڵپشت بە “دەستووری کۆماری کوردستان”، دەستەی کارگێڕیی کاتی و کۆمیسیۆنە تایبەتمەندەکانی کارا کردووەتەوە. ئامانجی سەرەکیی ئەم قۆناغە، کۆکردنەوەی تواناکانی نیشتمانپەروەرانە لە چوارچێوەیەکی دامەزراوەییدا لەپێناو ئامانجی بەرزی سەربەخۆیی و سەروەریی نەتەوەیی دا.
“ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە نەتەوەی کورد خاوەنی ئیرادە، یاسا و دیسپلینی دەوڵەتدارییە. سەردەمی خەباتی پەرتەوازە کۆتایی هات؛ کاتی ئەوەیە لەژێر سایەی دامەزراوەیەکی نیشتمانیدا ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە.”
— وتەبێژی فەرمیی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان
بۆ پەیوەندی و زانیاریی زیاتر:
ناونیشانی میدیایی: عەتا جەماڵی، وتەبێژی دەستەی کارگێڕیی
ئیمەیڵ: presidency.knc@gmail.com
تەلەفۆن: 004745579894
وێبسایت: www.kncsite.com